بەندەری ئوم قەسر
به‌نده‌ری ئوم قه‌سر 73 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای به‌سره‌وه دوره، به هه‌ناسه‌ی ئابوری عێراق ناسێنراوه به‌ڵام رێگا و بانه‌كانی خراپ و بێ خزمه‌تگوزارین، گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری ئاوی عێراقه ٪80ی پێداویستیه‌كانی ناوخۆی لێوه دابین ده‌كرێت.
راگه‌یاندنه عێراقی و جیهانیه‌كان چاویان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی گۆره‌پانی ته‌حریره، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق چاوی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی
به‌سره‌یه، چونكه خۆپیشانده‌ران مه‌ترسیان له‌سه‌ر مینای ئوم قه‌سر دروست كرد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك داخرا، رۆژانه هه‌زاران تۆن كه‌ل و په‌ل و خواردنی لێوه هاورده ده‌كرێت، به‌به‌رامبه‌ردا رۆژانه سێ ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار بۆ چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی لێوه هه‌نارده ده‌كرێت.
به‌شی بكه لە