بێ‌ترس - ناسرییە
له گۆره‌پانی حه‌بوبی ناسرییه، سه‌رۆك هۆزه‌كان خێوه‌ته‌كانیان هه‌ڵداوه، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندان داوای جێبه‌جێكردنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن. جیاواز له خۆپیشاندانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، ئەمان ده‌ڵێن به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری تۆڵه‌ی خوێنی خۆپیشانده‌ران وه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بكوژەکان ده‌ستیگیر نه‌كات.
مه‌ترسی گۆرینی رێره‌وی خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌بینرێت، هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان لایه‌نگرانیان ده‌نێرنه نێو گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كان. سه‌درییه‌كان به بیانووی پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌ران به وێنه‌ی موقته‌دا سه‌ردره‌وه ده‌ركه‌وتوون، هه‌ندێ جاریش په‌یامی سیاسی ده‌نێرن، گرژی و ئالۆزی له گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌دا دروستده‌بێت كه ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان دووربێت له ده‌ستی حیزب و وێنه‌ی سه‌ركرده‌كان.
موحه‌مه‌د یاسر، یه‌كێكه له‌و چالاكڤانه مه‌ده‌نیانه‌ی ناصریه كه 13 جار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌ستگیر كراوه له ساڵی 2011ه‌وه به‌شداری له هه‌موو خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌كات، ئێستاش هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت، موحه‌ممه‌د ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ره‌نگه نه‌وه‌ی نوێ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تۆقاندن و ترساندنانه نه‌گرن و دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌ربچێت.
بێ ترس بەرنامەیەكی بنكۆڵكاری هەفتانەیە. بەرنامەیەكی مەیدانییە بەشێوەیەكی بنكۆڵكاری بەدوای رووداوە گەرم و گرنگەكانی كوردستان و ناوچەكەدا دەچێت. بایەخ بە زانیاری پشتڕاستكراوەو دیمەنی ڤیدیۆیی رووداوەكان دەدات، بۆ ئەوەی وێنەیەكی زیندووی رووداوەكان بداتە بینەر .
مژار و رووداوە گەرم و ناڕوونەكان دەبنە مژاری ئەو بەرنامەیە. بەشێوەیەكی ڤیدیۆیی تۆمار دەكرێت، هەموو لایەنەكانی رووداوەكە و مژارەكە باسدەكرێن. لێكۆلینەوە لە زانیارییە باسكراوەكان دەكات، راستییەكانیان رووندەكاتەوە. زانیاری و ڤیدیۆ، پێكەوە وێنەكە بەتەواوی پیشانی بینەر دەدەن.