خۆپیشاندانەکانی لوبنان
به‌پێی ئاماری رێكخراوی كاری نێو ده‌وڵه‌تی رێژه‌ی بێكاری له لوبنان گه‌یشتووه‌ته %25. رێكخراوه نێوخۆییه‌كانی لوبنان ئاماری دیكه ده‌خه‌نه‌ڕوو، رێژه‌كه به %36 ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن. له%60 ی بێكاره‌كان گه‌نجانن، ئه‌وانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ژیانێكی نوێ دروست بكه‌ن، ته‌مه‌نیان له نێوان 23 بۆ 26 ساڵیدایه. له‌سه‌ر نه‌خشه ووڵاتێكی بچوكه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ووڵاته گه‌وره‌كانی جیهاندا له كێبركێی قه‌رزكردندایه. له ریزبه‌ندی سێیه‌م قه‌رزارترین ووڵاتانی جیهاندایه له‌پاش یابان و یۆنان.
خەڵکی لوبنان مانگێک زیاترە لەسەر شەقامەکانن و خۆپیشاندان دەکەن. ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه حكومه‌ت ناچاربكه‌ن تاوه‌كو ئه‌وانه‌ی له پرسی گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون باج بده‌ن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت نه‌ك خه‌ڵكی برسی و بێكار
بێ ترس بەرنامەیەكی بنكۆڵكاری هەفتانەیە. بەرنامەیەكی مەیدانییە بەشێوەیەكی بنكۆڵكاری بەدوای رووداوە گەرم و گرنگەكانی كوردستان و ناوچەكەدا دەچێت. بایەخ بە زانیاری پشتڕاستكراوەو دیمەنی ڤیدیۆیی رووداوەكان دەدات، بۆ ئەوەی وێنەیەكی زیندووی رووداوەكان بداتە بینەر .
مژار و رووداوە گەرم و ناڕوونەكان دەبنە مژاری ئەو بەرنامەیە. بەشێوەیەكی ڤیدیۆیی تۆمار دەكرێت، هەموو لایەنەكانی رووداوەكە و مژارەكە باسدەكرێن. لێكۆلینەوە لە زانیارییە باسكراوەكان دەكات، راستییەكانیان رووندەكاتەوە. زانیاری و ڤیدیۆ، پێكەوە وێنەكە بەتەواوی پیشانی بینەر دەدەن.