کاریگەریی زمانە بیانییەکان لەسەر زمانی کوردی

لە بەرنامەی ئەمجارەی دەروون، پرسی پاراستنی زمانی کوردی و هەڕەشەی زمانە بیانییەکان، بەتایبەتی زمانی ئینگلیزی، خرایە بەر باس و چەند پسپۆڕ و نووسەر بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.
د. دڵشاد هیوا، نووسەر و زمانزان، ئاماژەی بەوە کرد کە زمانی کوردی لە مێژوودا هەمیشە لە ململانێدا بووە لەگەڵ زمانەکانی عەرەبی، تورکی و فارسی و دوژمنانی کورد لە رێگەی زمانەوە هەوڵی تواندنەوەیان داوە. د.دڵشاد هیوا دەڵێت:" شاعیرە کلاسیکەکانی کورد خەمی زمانیان هەبووە و هەوڵیانداوە بە کوردی بنووسن و داوایانکردووە بە کوردی بخوێنن". هەروەها ئاماژە دەکات کە لە کۆندا ئەرکی پاراستنی زمانەکە لە ئەستۆی باپیران و بەیتبێژەکاندا بووە بەڵام ئێستا لە ئەستۆی ئێمە و رێکخرواوەکاندایە.
بە بڕوای د. دڵشاد هیوا، هەمیشە سیستمی پەروەردەی مۆدێرن وەک چەکێک لە دژی زمانی کوردی بەکارهاتووە و سیستمی کۆمەڵایەتیش خەریکە بیرکردنەوە و زمان دەگۆڕێت و دەڵێت: "ناتوانین ململانێی ئەو زمانە بەهێزانە بکەین کە سەتان ملیۆن دۆلار بۆ بەهێزکردنیان تەرخان دەکرێت." بە گوتەی د. دڵشاد هیوا، لە فەرەنسا میدیاکان مافیان نییە زیاتر لە 10٪ـی کاتەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی گۆرانیی بیانی تەرخان بکەن، چونکە ئەوان زمانەکەی خۆیان لایان گرنگە و شەڕیان بۆی کردووە. هەروەها د. دڵشاد هیوا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر زمانێکی دیکە دەهێنرێتە کوردستان، لە خزمەتی کۆمەڵگە و زمانە کوردییەکەدا بێت.
ژاڵە مستەفا، بەرپرسی بەشی پەرەپێدانی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی سابیس، یەکێکی دیکە بوو لە میوانەکان و رایگەیاند، زمانی ئینگلیزی کاریگەریی خستووەتە سەر زمانی دایک، دەڵێت"فێربوونی زمانی دیکە دەستکەوتە، بەڵام نەک لەسەر حیسابی زمانی دایک".
ژاڵە مستەفا، باسی لەوەش کرد کە بەشێک لە خێزانەکان شانازی بەوە دەکەن منداڵەکانیان زمانی ئینگلیزییان باشترە لە کوردی و بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر، منداڵەکانیان دەنێرنە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان. ژاڵە مستەفا گوتیشی" بەرنامەکانی پەروەردە لە قوتابخانە حکومییەکان و نێودەوڵەتییەکاندا وەک یەک پەیڕەو ناکرێن"، ئەو پێشنیازی کرد لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکاندا هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
ئامانج شاکەلی، نووسەر میوانێکی دیکە بوو، رەخنەی لە بوونی هەڵەی زمانەوانی و داڕشتنەوە لە کتێبە کوردییەکاندا گرت و گوتی "نەوەی ئێستا خەج و سیامەندیان نەخوێندووەتەوە و لە کولتووری خۆیان دابڕاون، لە کوردستان سیاسەتی فەرهەنگی بوونی نییە و پێویستە حکومەت سیاسەتێکی روونی فەرهەنگی دابڕێژێت و نابێت گاڵتە بە زمانی کوردی بکرێت و دەکرێت پەرەی پێبدرێت و بخرێتە نێو جیهانی تەکنۆلۆژیاوە".
لە کۆتایی بەرنامەکەدا، میوانەکان بۆ پاراستنی زمانی کوردی، جەخت لە گرنگیی رۆڵی خێزان، حکومەت و سیستمی پەروەردە دەکەنەوە و دەڵێن، زمانی ئینگلیزی کاریگەریی لەسەر زمانی کوردی دروستکردووە، بەڵام هێشتا دەرفەت بۆ پاراستنی ماوە.

بهشی بكه لە