چۆن دەتوانیت مێشكی کەسێك بخوێنیتەوە؟
لەم بەرنامەیەی دەروون، د. محەممەد قادر خۆشناو، پزیشكی نەخۆشییە دەروونییەکان و پێشکێشکاری بەرنامەکە لە پەیمانگەیەکی ناحکومیی هەولێر مێشكی قوتابییەکان دەخوێنێتەوە و کەسایەتییان لەنێو پۆلدا ئاشکرا دەکات.
د. محەممەد قادر خۆشناو دوو رۆژ سەردانی پەیمانگەکە دەکات، رۆژی یەکەم 20 پرسیاری جیاوازیان لێدەکات و دەیەوێت لەڕێگەیەوە بتوانێت کەسایەتییان بناسێتەوە، رۆژی دووەم سەردانی پەیمانگەکە دەکاتەوە و وەڵامەکانی خۆیان دەداتەوە و پێیان دەڵێت، لەنێو هەمان پۆل چەندین قوتابی هەن کە هەمان تایبەتمەندیی کەسایەتییان هەیە و لەیەکەوە نزیکن.
د. محەممەد لەنێو بەرنامەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە خوێندنەوەی مێشك کارێكی 100% راست نییە و تەنیا گوتنەوەی چەند خاڵێكی گشتییە لەڕووی کۆمەڵایەتی و تایبەتمەندییەکانەوە، نەک ئەوەی کەسەکان بخوێندرێنەوە و پلانەکانیان ئاشکرابکرێت.
بهشی بكه لە