کاریگەریی چاوەزار لەسەر دەروونی مرۆڤ
ئەم بەرنامە نوێیەی دەروون تایبەتە بە چاوەزار. د. محەممەد قادر خۆشناو، پزیشكی نەخۆشییە دەروونییەکان و پێشكێشکاری بەرنامەی دەروون لەنێو بەرنامەکە ئەوە رووندەکاتەوە کە ئایا چاوەزار تەنیا کاریگەرییەکی دەروونی دەخاتە سەر مرۆڤ و ناتوانێت لەڕووی جەستەییەوە کاریگەری هەبێت؟ یاخود مەترسیی جەستەیی دروستدەکات و کاریگەریی لەسەر کەسی بەرامبەر دەردەکەوێت.
د. محەممەد قادر خۆشناو، پزیشكی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت لەڕووی دەروونییەوە چاوەزار ناتوانێت کاریگەری لەسەر کەسی بەرامبەر بکات، بەهیچ شێوەیەک زیان بە کەسەکە ناگەیێنێت.
بۆ روونکردنەوەی لایەنی ئایینی بابەتەکە، مامۆستایەکی ئایینی لەنێو بەرنامەکە لێدوانی هەیە و هەمان روونکردنەوەی هەیە، دەڵێت کاتێك چاوەزار دەتوانێت زیان بە کەسی بەرامبەر بگەیێنێت تەنیا ئەگەر کەسەکە بیەوێت خۆی بە جەستەیی یاخود راستەوخۆ دژی کەسەکە کارێك بکات و مەترسییەک دروستبکات، دەشڵێت لەڕووی ئایینییەوە چاوەزار تەنیا بە چاو هیچ بنەمایەکی نییە.

بهشی بكه لە