دکتۆر محەممەد قادر خۆشناو باسی ئەو فاکتەرانە دەکات کە تاک ئاڕاستە دەکەن
لەم بەرنامە نوێیەی دەروون، دکتۆر محەممەد قادر خۆشناو باسی ئەو فاکتەرانە دەکات کە تاک ئاڕاستە دەکەن و دەڵێت، کۆمەڵێک شت هەن لە کۆمەڵگەدا کار لە رای تاک دەکەن و بیرکردنەوە دەگۆڕن. ئەوەش دەخاتەڕوو، کاتێک کەسێک لە شوێنێک بە تەنیایە و هەموو ئەوانەی لەو شوێنەن بەیەکەوە شتێک دەکەن، ئەویش دەچێتە نێو دۆخەکە و لەگەڵیان بەشداردەبێت.
دکتۆر محەممەد قادر خۆشناو، پزیشكی نەخۆشییە دەروونییەکان و پێشكێشکاری بەرنامەی دەروون دەڵێت، هیچ کەسێک ناتوانێت بە تەواوی سەربەخۆ بژی، ژینگە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمەڵگە و کۆمەڵێک فاکتەری دیکە کاری لێدەکەن و تەنانەت کار لە رەفتارەکانی رۆژانەشی دەکەن.
لەنێو بەرنامەکەدا کۆمەڵێک گەنج تاقیکردنەوەیەک دەکەن، لەنێو بازاڕ خەڵکی دیکەی نەناسراو تێکەڵیان دەبن و پێکەوە هەمان شت دووبارە دەکەنەوە، بینەری بەرنامەکە بن و کاریگەرییەکە ببینن.