رەمزی نافع
دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و دابەشکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورد بێ دەوڵەت مایەوە و خاکەکەی پارچە پارچە کرا. دەوڵەتە تازە دروستکراوەکانیش درێژەیاندا بە پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان. لە کۆتاییەکانی جەنگی دووەمی جیهانیدا، ئەڵمانیا چاو دەبڕێتە نەوتی عێراق، بە پلانی گۆدفرید هیۆهانس مولەر کە ئەفسەرێکی هەواڵگری ئەڵمانی بوو.
لەو سەردەمەدا هەستی نەتەوەیی لە نێو کورددا پەرەی دەسەند، کوردانیش بەشێوەی جیاواز بەدوای دەرفەتێک دەگەڕێن کورد بکاتە خاوەن دەوڵەتی خۆی. گەنجێکی هەولێری بە ناوی رەمزی نافیع بۆ خوێندن رووی لە تورکیا کردبوو. دەزگا سیخوڕیەکانی ئەڵمانیاش بەدوای کەسێکدا دەگەڕان ببێتە بەشێک لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی گەورە لە کوردستان و عێراق.
ئەڵمانەکان لە ئیستانبووڵ رەمزی دەدۆزنەوە و لێکۆڵینەوەی خۆیانی لەسەر دەکەن، تاوەکو دەگەنە ئەو بڕوایەی، ئەم گەنجە کوردپەروەرە دەکرێت ببێتە کەسی خوازیاری ئەوان و پشتی پێببەستن.
بۆیە بڕیار دەدەن ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجامبدەن بە ناوی (مامود). ئەم بەڵگەفیلمەدا باسی ئازایەتی و کوردپەروەری ئەو گەنجە هەولێریە دەکات، هەروەها وردەکارییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی 1943دا ئەنجامدراوە.
دەرهێنەر: هەردی قادر
ئەم بەڵگەفیلمە لە رۆژی دووشەممە 5ی ئایاری 2025 بڵاوکرایەوە

بهشی بكه لە