رووەکە سرووشتییەکانی کوردستان
زۆر لە مێژە رووەک بەشێکی گرنگ بووە لە ژیانی مرۆڤ، وەک خۆراک و چارەسەری نەخۆشی و دابینکردنی پێداویستییەکانی دیکەی ژیان سوودی لێوەرگرتووە.
بەپێی جوگرافیا جیاوازەکانی سەر زەوی جۆر و گرنگی رووەکەکانیش دەگۆڕێن.
کوردستان یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بۆ هەمەچەشنەیی رووەک کە هەندێکیان لە تەواوی سەر گۆی زەوی تەنیا لە کوردستان هەن.
پرۆفیسۆر د. سامان ئەحمەد، پسپۆڕی رووەکناسییە و چەندین ساڵە کار لەسەر رووەکە دەگمەنەکانی کوردستان و گرنگی و تایبەتمەندییەکانیان دەکات، لەماوەی کارکردنیدا چەندین جۆر رووەکی دەگمەن و تایبەت بە کوردستانی لە جیهاندا تۆمار کردووە و هەندێک لەو رووەکانە لە داتاو لێکۆڵینەوە جیهانییەکاندا بەناوی کوردستانەوە تۆمار کراون.
لەم بەڵگەفیلمەی تۆڕی میدیایی رووداودا زانیاری زیاتر و سەرنجڕاکێش دەبینن.
وێنەگرتن و دەرهێنان: حەیدەر عومەر
مۆنتاژ و دەنگ: سارۆیان بەیان
بەرهەمی ساڵی 2023