16ی ئۆکتۆبەر

16ی ئۆکتۆبەر
دیمەنەکانی سەرەتای ئەم بەڵگەفیلمە رۆژی 25ی سێپتێمبەری ساڵی 2017 پیشاندەدەن، رۆژی گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان. هاونیشتمانییان بە دڵی خۆش و شایی و هەڵپەرکێوە بەشداری ئەو رۆژە دەکەن. زیاتر لە %93ی خەڵکی باشووری کوردستان لەو رۆژەدا دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان. رووداو و کاردانەوەکانی دوای ئەو رۆژە خێرا و گەورەبوون. لە رۆژی 16ی ئۆکتۆبەردا، هێزەکانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر کەرکووک و شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد. لەم بەڵگەفیلمەدا شایەتحاڵەکانی ئەو رۆژە، کەرکووکییەکان و پێشمەرگەکان باسی ئەو رۆژە دەکەن و رووداو و چیرۆکەکانی دەگێڕنەوە. 

بەرهەمی ساڵی 2018