چرپەی ئاگر؛ ژیان و بەسەرهاتی شێخ رەزای تاڵەبانی
لە مێژووی شیعری کلاسیکی کوردیدا، شێخ رەزا یەکێکە لەو کەسە دەگمەنانەی خاوەنی ئەدەبیاتێکی فرە لایەن، جگەلەوەی شێخ رەزا بە چوار زمان و لە ترۆپکی بەکارهێنانی زماندا شیعری نووسیوە، هەروەها بابەتەکانی جۆراوجۆرن و سەبارەت بە کۆمەڵێ بابەتی جیاواز نووسیویەتی. هەرچەندە داشۆرین سیمای زاڵە لە شیعری شێخ رەزادا، بەڵام ئەو داهێنەرێکە هەڵگری چەندین سیما، سیماگەلێک مرۆڤ لێی وردنەبێتەوە و لێکۆڵینەوە لەبارەوە نەکات بە روونی سیماکانی دیکەی ئەم شاعیرەی لە نێو کێڵگەی شیعردا بۆ دەرناکەوێت.
لەم بەڵگەفیلمەدا نووسەر و دەرهێنەر سیروان رەحیم هەوڵیداوە سیمای جیاوازی شێخ رەزا ببینێت و دووبارە بیخاتە بەردەست و دیدەی بینەر و یارانی ئەدەبیاتی شێخ رەزا.
لە ماوەی 56 خولەکدا، بە بەشداری کۆمەڵێک شیعرناس و شێخ رەزاناس، هەروەها لە رێگەی دیمەن، بەڵگە و پوختەی بەدواداچووندا، ئەم بەرهەمە "چرپەی ئاگر"، گەشتێکی گەرم و لەیادنەچوو بە بینەر دەکات، گەشتێک بە نێو کەرکووک و زۆر شوێنی دیکەی کوردستاندا، گەشتێک بە نێو دەربڕین، هەروەها بە نێو زمانە پڕ تیرێژ و گەرموگوڕەکەی شێخ رەزادا، زمان و دەربڕینێک پێویستە بەردەوام بچینەوە لای ئەو سەرچاوەیە و مرواری و نهێنیی نوێی تێدا ببینین و ببینینەوە.
بهشی بكه لە