بارزان؛ برا نامۆیە نوێیەکەم

بارزان؛ برا نامۆیە نوێیەکەم

ئەم بەڵگەفیلمە چیرۆکی مێرمنداڵێکی کوردی رۆژاوای کوردستانە بەناوی (بارزان). چیرۆکی ئاوارەبوون و لێکهەڵوەشانەوەی خێزانە بەهۆی ئەو شەڕ و ماڵوێرانییەی کە نزیکەی 10 ساڵە بەرۆکی سووریای گرتووە و هێشتاش ئایندەی دیار نییە. بارزان تەمەنی 15 ساڵە و خەڵکی پارێزگای حەسەکەیە، لەگەڵ برایەکی لەخۆی گەورەتری ملی رێی هەندەران دەگرن و پاش بڕینی سنووری چەندین وڵات لە ئەڵمانیا دەگیرسێنەوە. لەوێ خێزانێکی ئەڵمان ئەم مێرمنداڵە لەخۆدەگرن و دەیکەنە کوڕی خۆیان و هەوڵ دەدەن لەگەڵ کەشی نوێی خێزانەکە و قوتابخانەکەی و شاری بریمەرهاڤن بیگونجێنن. ئەم فیلمە بەدیوێکدا چیرۆکی مرۆڤدۆستی و وانەیەکی گرنگی ئەخلاقییە، خێزانە نوێیە ئەڵمانەکەی بارزان پێشانی مرۆڤایەتی دەدەن. 

بەرهەمی ساڵی 2020