نوێژی پاپا لە کوردستان
بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراق و هەرێمی کوردستان، پاپای ڤاتیکان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد. بە دروشمی هەمووتان بران، ئەو سەردانە رێکخرا. لەم بەڵگەفیلمەدا، وێستگەکانی سەردانە مێژووییەکەی پاپای ڤاتیکان پیشاندەدرێت. پاپا فرانسيس سەرەتا سەردانی کەنیسەی سەیدە نەجاتی لە بەغدا کرد. پاشان ئووری وەک شوێنێک بۆدەستپێکی حەجی هەر کریستیانێک دەسنیشانکرد. دواتر چووە مووسڵ و ئەو وێرانکارییەی بەچاوی خۆی بینی کە لەو شارەدا کراوە. نوێژی بەرەکەت و کۆتایی لە هەولێر بوو، هەر لەوێوە سێ جار هاواری ئاشتی کرد بۆ هەموو جیهان. سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ خاکی مێزۆپۆتامیا خەونێکی دێرین بوو، بۆ کریستیانەکانی عێراقیش لە خەون زیاتر پرشنگی هیوایەک بوو لەسەردەمێکی تاریکدا.
ئەم بەڵگەفیلمە لە رۆژی 28ی ئۆکتۆبەری 2021 بڵاوکرایەوە.
دەرهێنەر: کرمانج فەرەج
بەرهەمی ساڵی 2021
ئەم بەڵگەفیلمە لە رۆژی 28ی ئۆکتۆبەری 2021 بڵاوکرایەوە.
دەرهێنەر: کرمانج فەرەج
بەرهەمی ساڵی 2021
بهشی بكه لە