پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا

پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا
رۆژی 14ی حوزەیرانی 1957، راگەیاندنی دامەزراندنی یەکەم پارتی کوردستانییە لە سووریا. دامەزرێنەرانی ئەو پارتە، ئەزموونی پێشووتری خۆیان لە نێو هەندێک کۆمەڵە و رێکخراوی رۆشنبیری و هونەری فراواندەکەن بۆ نێو پارتێکی سیاسی و داواکردنی مافە نیشتمانییەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریا. 

بەشێکی زۆری مێژووی سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا لە نیوەی دووەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوو تاوەکو ئێستا نەزانراوە. لەم بەڵگەفیلمەی تۆڕی میدیایی رووداو، چوار کەسی دامەزرێنەر و بەشێکی سەرکردەکانیان، ئەوانەی تاوەکو ساڵانی حەفتاکان چالاکبوون، قسە دەکەن. باسی هەوڵی پارتەکەیان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانان بە مافی کورد لە چوارچێوەی یاسا پەیڕەوکراوەکانی سووریا. یەکێک لەو پرسانەی تاوەکو ئێستاش لە نێو کوردانی رۆژئاوادا مشتوومڕی لەسەرە، ناوی پارتەکەیە کە لە بەڵگەفیلمەکەدا روونکراوەتەوە. ژمارەیەک بەڵگەنامەی گرنگ وەکو یەکەمین پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتەکە و وێنەی مێژوویی لەم بەڵگەفیلمەدا دەبینرێن.

بەڵگەفیلمەکە رۆژی 30 تەمووزی ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە.

پرۆدیوسەر: زنار شینۆ
بەرهەمی ساڵی 2021