گۆڕانی کەش و هەوا

گۆڕانی کەش و هەوا

کۆرۆنا وەک ڤایرۆسێکی چاوەڕواننەکراو جیهانی راچڵەکاندوو و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی کوشت. خەڵک بە ترسەوە لە ماڵەکانیان دەچوونە دەرەوە و لە هیچ شوێنێک هەستیان بە دڵنیایی نەدەکرد. ڤایرۆسەکە قەیرانێکی ئابووریی قورسیشی بەدوای خۆیدا هێنا کە کاریگەرییەکانی لەسەر تەواوی جیهان دەرکەوتن. بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هۆشداری دا لەوەی لە چەند دەیەیەکی کەمی داهاتوودا، قەیرانێکی دیکەی ترسناک بەرۆکی جیهان دەگرێت، ئەویش قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوایە. گەیتس کە ملیۆنان دۆلاری لە سامانی خۆی تەرخانکردووە بۆ پاراستنی ژینگە، دەڵێت گۆڕانی کەشوهەوا زۆر لە کۆرۆنا مەترسیدارتر دەبێت.

بەرهەمی ساڵی 2020