ماڵی دەنگبێژان

ماڵی دەنگبێژان
دەنگبێژی لە مێژووی میللەتی کوردا پێشینەیەکی کۆنی هەیە، بەڵگەش بۆ ئەمە باسە زۆرینەی سەرگوزشتە و چیرۆکی خۆشەویستی و نەتەوەیی و شین و شایی و ئەو کارەساتانەی بەسەر کوردا هاتووە لە دەنبێژیدا دەماودەم گێردراونەتەوە، هەروەک ئەحمەدی خانی کاتێک داستانی مەم و زینی نووسیەوە لە دەنگبێژیەوە وەری گرت و کردیە تێکستی شیعریی، تەنانەت دەگوترێت یەکێک لەو هۆکارانەی کە زمانی کوردی لە باکوور لە فەوتان پاراستوە، دەنگبێژییە.
ئەم بەڵگەفیلمە باس لە ماڵێک دەکا لە شاری ئامەد ، کە تایبەتە بە دەنگبێژی و دەنگبێژەکان لە خۆی کۆدەکاتەوە ،ئامانجی گەورەی ئەم پرۆژەیە هێشتنەوەی ئەم هونەرەیە لە ناو میللەتی کوردا و کۆکردنەوەی ئەو دەنگبێژە بە تەمەنانەی کە تەنها راز و خواستیان  لە رێگەی دەنگبێژیەوە دەگەیەنن ، دواتر هەموو ئەم گۆرانیانە تێکستەکەی هەر لەو چاپ دەکرێت، تا ئێستا چەندین کتێب لەسەر مێژووی دەنگبێژی و دەنبێژان لەو شوێنەدا بەرهەم هاتووە.
ئەم کارە دۆکیومێنتارییە جگە لەوەی پێشینەو ئێستای دەنبێژی تۆماردەکات، چیرۆکی ژیانی هونەری و ژیانی رۆژانەی چەند دەنگبێژێک دەگێڕێتەوە و ئەرشیفی کەلامەکانیشیان دەکات.
لە دوای تێکچوونی باری سیاسی لە شاری ئامەد و بۆردومانی ئەو شارە لەلایەن سوپای تورکیاوە، ماڵی دەنگبێژانیش بوبە قوربانیی ئەو شەڕەو کەوتە بەر هێرشەکان، لە ئێستادا ئەو ماڵە نەماوە و بۆ کاتێکی نادیار دەرگاکەی داخراوە