فاروقی مەلا مستەفا
لە نیوەی ئاسمانداو لە ریستۆرانتی هۆتێلی "شاری جوان" بەشوێن شانەیەکدا دەگەڕام قژمی پێ رێکبخەمەوە بۆ پێش کامێرا، لای هیچ کەس و لەهیچ شوێنێک دەستم نەکەوت، ئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو، ئەوەبوو فاروقی مەلا مستەفا دەست بکات بە گیرفانیداو شانەیەک دەربهێنێت.
لەو بارودۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی سلێمانیدا ئەو سەرمایەدارە شانەیەکی بچوکی لە گیرفانیدا بۆ قژە سپیە پڕەکەی هەڵگرتووە تا ئەگەر رەشەبایەک لەناکاو تێکیدا، هەرزوو رێکیبخاتەوە.
فاروقی مەلا مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گروپی کۆمپانیاکانی فارووق، لەسەر بینایەکی بەرز کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵی تێدایە، لە ژوورێک کە دوو لای شوشەیە، بەو دوربینەی لەژێر مێزەکەیدا دایناوە، جارجار سەیری ئەو هۆتێلە بەرزو جوانە دەکات کە لەسەر یەکێک لە گردەکانی سلێمانی درووستی کردووە، لەهەردوولا شوشەییەکەی ژوورەکەشیەوە، سەیری سەر گردە جیاوازەکانی شارەکەو کوردستانیش دەکات،چونکە زۆر ئەستەمە لە کوردستاندا کەسێک بیەوێت سەرمایەدارێکی گەورە بێت یان سەرمایەکەی بپارێزێت و سەری هەموو گردەکان نەبینێت و لەسەر هەموو گردەکانیشەوە نەیبینن.
فاروقی مەلا مستەفا لەم بەڵگەفیلمەدا باسی پیشنیارەکانی بۆ بەڕێز جەلال تاڵەبانی و لابردنی 80%ی سەرکردەکانی ئەو حیزبە، پەیوەندیی سەردەمی مناڵی و سیاسی و بازرگانی نێوان خۆیی و بەڕێز نەوشیروان مستەفا، هەروەها باسی گفتوگۆی خۆیی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و پلانی چینی دەکات.
مەلا مستەفای سەفوەت دوو وانەی ئاینی بە فاروقی کوڕی گوتەوە تا کڵاوێکی سپی لەسەر بکات و مەلایەکی باشی لێدەرچێت، بەڵام لەو سەرەوە بە ملپێچێکی سوورەوە گەڕایەوەو بە بیروبۆچوونی شیوعیەتەوە خاوەنی زیاترە لە 3 ملیار دۆلارەو بەوەش یەکێکە لە دیارترین سەرمایەدارەکانی کوردستانو عێراق.
چیرۆکی دەرکەوتنی ئەو سەرمایەدارە لە فرۆشتنی خانووەکەی باوکی و کڕینی جانتایەکی ڕەشەوە دەست پێدەکات.
ئەو لەبارەی سەردەمی مناڵی خۆیەوە دەڵێت"برادەرەكانی تەمەنی منداڵیم هەموو دەزانن كە منداڵێكی وریاو هاروهاج بووم، لە زۆر شوێندا باسم كردووە لە پۆلی پێنجی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسلیە بووم ، مودیرەکەمان یادی بەخێر، منی گواستەوە بۆ قوتابخانەی خالیدیە، پێمگوت مامۆستا بٶچی دەمگوازیتەوە، گوتی هۆکارەکەی ئەوەیە دووجار لە نەوزادی كوڕمت داوەو سەرت شكاندووە. لە قوتابخانەی خالیدیە گۆڕانكاریەكی سەیرم بەسەردا هات چونکە لە پۆلی شەشی سەرەتاییەوە چوومە ریزی قوتابیانی عێراق".

بهشی بكه لە