هەژی و هەنی - 26
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی هەژی و هەنی کە تایبەتە بە منداڵان، لە سێ شاری جیاواز تۆمارکراوەو بەهرە و توانای چەند منداڵێک پیشان دەدات.
لە دهۆک، منداڵێک توانیویەتی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵک بە سێ زمانی جیاواز فێری زمان بکات. ئەم منداڵە بە هاوکاریی خوشکەکەی بەرنامەیەک ئامادە دەکات و لە رێگەی سۆشیال میدیاوە بڵاوی دەکاتەوە.
لە سلێمانی، باوک و کوڕێکی پێنج ساڵان لە ناوەندی سروشتێکی دڵگیردا پێکەوە خواردن دروست دەکەن. منداڵە پێنج ساڵانەکە یارمەتیی باوکی دەدات لە ئامادەکردنی خواردنەکە و وێنەیەکی جوانی هاوکاری و پەروەردەی خێزانی پیشان دەدات.
لە هەولێریش، بەرنامەکە ئامادەی کۆتایی هاتنی خولێکی مۆسیقا دەبێت کە بۆ کۆمەڵێک منداڵ کرابووەوە. ئاهەنگی کۆتایی خولەکە بووە دەرفەتێک بۆ تیمی بەرنامەی "هەژی و هەنی" تاوەکو چەندین چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵە بەهرەمەندەکان ئەنجام بدەن.

بهشی بكه لە