هەژی و هەنی - 28

01 February 2025
هەژی و هەنی - 28
لە بەرنامەی  ئەمجارەی هەژی و هەنیدا، دوو چیرۆکی هونەری تایبەت خرایانەڕوو کە تیشک دەخەنەسەر بەهرە و چالاکییە هونەرییەکانی منداڵانی کوردستان.
لە شاری سلێمانی ژمارەیەک خوێندکاری کچ سەمای کۆری پێشکەش دەکەن، ئەم چالاکییە بە شێوەیەکی رێکوپێک لەلایەن مامۆستایەکی قوتابخانەوە سەرپەرشتی کراوە، مامۆستای سەرپەرشتیار بە هەژی گوت "بەنیازین لە داهاتوویەکی نزیکدا بە پشتگیریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم چالاکییە ببەینە وڵاتی کۆریا".
لە شاری زاخۆ، گەنجێکی 17 ساڵان بە ناوی رەیان، خاوەن دەنگێکی بەهرەمەندە کە زۆر لە دەنگی هونەرمەندی ناسراو عەبدولقەهار زاخۆیی دەچێت، رەیان سەرسامی ئەم هونەرمەندەیە و چەندین گۆرانی هونەرمەندانی کۆچکردوو ئەردەوان و ئەیاز دەڵێتەوە.
بەرنامەی هەژی و هەنی گرنگی بە دەرخستنی بەهرە هونەریی و توانا و کارەمەیی منداڵانی کوردستان دەدات و لە هەر بەرنامەیەکدا چیرۆکی نوێ و بەهرە و کارامەییەکانی منداڵانی کوردستان پێشکەش دەکات.