منداڵێک لە سلێمانی دەوڵەتی خۆی دروستکردووە
منداڵێک لە سلێمانی دەوڵەتی خۆی دروستکردووە
منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە سلێمانی بە شێوەیەکی داهێنەرانە دەوڵەتێکی سەربەخۆی دروستکردووە و خۆی بووەتە سەرۆکی، ئەو منداڵە لە رێگەی نووسینی کتێبێکەوە دەوڵەتەکەی دروستکردووە و ئاڵایەکی تایبەتی بۆ دیزاین کردووە.
منداڵەکە لە بەرنامەی هەژی و هەنیدا بەشداریی کردووەو باسی لەوە کرد، چۆن بیرۆکەی دروستکردنی دەوڵەتەکەی بۆ هاتووە و گوتی: "حەزم کرد دەوڵەتێک دروست بکەم کە هەموو مافەکانی مرۆڤی تێدا پارێزراو بێت."
ئەو منداڵە داهێنەرە هەموو سیستەمێکی دەوڵەتەکەی لە کتێبەکەیدا نووسیوەتەوە، لە دەستوورەوە تا یاساکانی، هەروەها ئاڵایەکی دیزاین کردووە کە وەک خۆی دەڵێت، هەر رەنگێکی مانایەکی تایبەتی هەیە.
پێشبڕکێی وێنەکێشان لە قوتابخانەیەکی هەولێر
قوتابخانەیەک لە هەولێر پێشبڕکێیەکی وێنەکێشانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ قوتابیان رێکخستووە. بە سەتان قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بەشدارییان تێدا کردووە.
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بەهەژی دەڵێت"ئامانجمان لەم پێشبڕکێیە پەرەپێدانی بەهرەی هونەری قوتابیانە، هەروەها دەمانەوێت پەیوەندی لەنێوان قوتابیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست بکەین."
براوەکانی پێشبڕکێکە خەڵاتی بەنرخیان پێدەبەخشرێت و وێنەکانیشیان لە پێشانگایەکی تایبەتدا نمایش دەکرێن.
خوشکە پیانۆژەنە سوورییەکان لە دهۆک
لە سەنتەرێکی فێرکردنی میوزیک لە دهۆک، دوو خوشکی خەڵکی سووریا سەرنجی هەموو لایەکیان بە ژەنینی پیانۆ راکێشاوە. ئەو دوو خوشکە کە بەهۆی جەنگەوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە ماوەی دوو ساڵدا نەک تەنیا بوونەتە پیانۆژەنی لێهاتوو، بەڵکو زمانی کوردیشیان بە باشی فێربووە.
بەڕێوەبەری سەنتەرەکە بۆ هەژی و هەنی قسەی کردووە دەڵێت "ئەو دوو خوشکە بەهرەیەکی زۆر تایبەتیان هەیە، توانیویانە لە ماوەیەکی کورتدا ئاستێکی بەرزی مۆسیقی بەدەست بهێنن."
خوشکە پیانۆژەنەکان لە چەندین ئاهەنگ و بۆنەی هونەریدا بەشدارییان کردووە و بە بەهرەکەیان سەرنجی گوێگرانیان راکێشاوە.
بهشی بكه لە