هێڵی پێشەوە 03/05/2017
بەرنامەیەكی مەیدانی تۆڕی میدیایی رووداوە . له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، له‌و شه‌ڕانه‌ی له به‌رانبه‌ر داعش ده‌كرێن، شوێنی كاركردنی زیاتر پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه ده‌بێت، كه هێشتا داعشی لێ ماون.
ئامانجی بەرنامەكە گه‌یاندنی هه‌واڵه له نێو جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌وه، تاوه‌كو بینه‌ر و بیسه‌رانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئاگاداری دواین هه‌واڵه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ بن.
به‌رنامه‌كه راسته‌وخۆ له به‌ره‌كانی جه‌نگ تۆمار ده‌كرێن، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌چێته به‌ره‌كانی جه‌نگ، دواین هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن.
ئەو بەرنامەیە لە لایەن هونەر ئەحمەد پێشكەشكار دەکرێت، محەممەد مەجید، كامێرامانی بەرنامەکەیە، هەفتەی دوو رۆژ، دووشەمە و چوارشەممە، کاژێر 19:45 خولەک بە کاتی هەولێر پەخشدەکرێت.
به‌شی بكه لە