پێشڕەوی ھێزە عێراقیەکان سست بووە

پێشڕەوی ھێزە عێراقیەکان سست بووە

بەھۆی بوونی خەڵکی مەدەنی لەنێوان ھێزە عێراقیەکان و چەکدارانی داعش پێشڕەوی ھێزە عێراقیەکان بەجۆرێک سست بووە کە زیاتر لە مانگ و نیوێکە پێشڕەوی ھێزە عێراقیەکان لە میوەری پۆلیسی فیدراڵیەوە وەستاوە بەڵام داعش ئەوەی بەدەرفەت زانیوە و لە ناوچەی باب ئەل بیز و چەند ناوچەیەکی دیکە ھێرش دەھێنێت بێ گوێدانە ئەوەی کە خەڵکی مەدەنی دەبێتە قوربانی لەگەڵ ئەوەی کە ھێرشەکانیان تێک دەشکێنرێت ھێزە عێراقییەکان ئاماژەبەوە دەکەن کە سوود لەو ھێشانەی داعش  وەردەگرن چونکە پێشوەخت بۆسەیان بۆ دەنرێتەوە و چەکدارێکی زۆرشیان دەکوژرێت بەھۆی سەختی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکان داعش بەشەو ھێرش دەھێنێت بەڕۆژیش قەناس بەدەستەکانی ھەردولا چاودێری یەکتر دەکەن بەجۆرێک بچوکترین جوڵە دەکرێتە ئامانج. 

دیوارەکان کون دەکرێت تاوەکو لولەی قەناسەکانی لیوە دەربکرێت. بەڵام ھەندێ جار داعش جۆرە چەکێک بەکار دەھێزێت کە دیوار دەبڕێت لەھەندێ ناوچەش بەپێی وتەی فەررماندەیەکی پۆلیسی فیدراڵی نێوانی ئەوان و ھێزەکانی داعش تەنھا دەمەتر بۆیە لەو شوێنانە تەنا بە نارنجوک شەڕ دەکرێت.