ھێرشی ئاسمانی بۆسەر پێگەکانی داعش
بەرەبەیانی زووە و پۆلیسی فیدراڵی بە مووشەکی دوورھاوێژ و ھێرشی ئاسمانی دەستی بە بۆردومانکردنی پێگەکانی داعش کردووە. دوکەڵی شەڕ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشی داپۆشیوە، بەڵام چەکدارانی داعش لە ڕووبەڕوبونەوەی ھێزە عێراقیەکان بەردەوامن پاش کۆنترۆڵ کردنەوی ھەر گەڕەکێکیش ھێزە عێراقیەکان بەربەست دروست دەکەن لەپێش ھاتنی ئۆتۆمبلی بەمین ڕێژکراوی داعش بەڵام ھەندێ جار ئۆتۆمبیلە بەمین ڕێژکراوەکانی داعش دزە دەکەن.
لەم بەرنامەیەدا لەگەڕەکی باب ئەل بیز دەچینە ماڵێک کە شوێنی مانەوە و خۆحەشاردانی منداڵ و ئافرەتانی داعش بووە لەنێو ژورەکاندا پێڵاو و بێشکە و یاری منداڵان و جل و بەرگی ئافرەتانمان بینی فەرماندەیەکی پۆلیس پێی گوتین؛ کە ئەوان پەیوەندیان بەکەسێکەوە کردوە لە نزیک مزگەوتی نوری زانیاری ئەوەی پێداون کە داعش ھێزەکانیان پەرتەوازە بووە و لەشێوازی گروپی بچوک بچوک شەڕ دەکەن. لەنزیک ناوچەی باب ئەل بیز لە نێو یەکێک لە دوکانەکانی ئەو ناوچەیە داعش سێ چەکداری خۆی گشتبوو و لە ژێر پەیژەیەکدا فرێی دابوون خەڵکی ناوچەکە پێیان گوتین کە ئەو سێ کەسە ویستویانە خۆیان ڕادەستی ھێزە عێراقیەکان بکەن بەڵام پێش گەیشتینیان بە داعش خۆی کوشتونی.
بهشی بكه لە