کۆنترۆڵکردنەوەی مزگەوتی گەورەی موسڵ

کۆنترۆڵکردنەوەی  مزگەوتی گەورەی موسڵ
ھەموو ھێزە عێراقیەکان چاویان لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو مزگەوتەیە کە ئەبوبەکر بەغدادی وەک خەلیفەی داعش خۆی تێدا ناساند کە ئەویش مزگەوتی نووریە یان مزگەوتی گەورە مزگەوتەکان لەپاش داعش ھەموو بوونەتە وێرانە، چونکە داعش کردویەتی بەسەنگەر و لێیانەوە شەڕی ھێزە عێراقیەکان دەکات. 

لەنێو مزگەوتەکاندا قورئان سووتاوە لەنێو یەکێک لە مزگەوتە سووتاوەکانی موسڵ بیرم لەوە کردەوە کە داعش بە گوتەی خۆیان بۆ سەرخستنی وشەی ئەڵڵاهو ئەکبەر ھاتن بەڵام ئەوە لەپێش چاوی من بوو بەھاتنی ئەوانە دەنگی ئەڵڵاهو ئەکبەر لە بەشێکی زۆر لە مزگەوتەکان بێ دەنگ بوو. 

ھەوڵی ھێزە عێراقیەکان گەمارۆدانی مزگەوتی نووریە لەگەڵ مەنارەی حەدبا داعش شەرێکی سەخت دەکات و نایەوێت شکۆ و ڕەمزی خەلافەتەکەی لەدەست بدات کە ئەو مزگەوتەیە داعش بوو ڕێگرتن لە ھێرشی ھێزە عێراقیەکان پلانی نوێ بەکار دەھێنێت لەسەر بانی بەشێک لەو  خانوانەی کە خەڵکی مەدەنی خۆی تێدا حەشارداوە ئاڵا ڕەشەکەیان ھەڵدەدەن و تاوەکو لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بکرێتە ئامانج، بەڵام فەرماندەکانی ھێزە عێراقیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بوونی خەڵکی مەدەنی بووەتە ئاستەنگ لەپێش پێشڕەوی ھێزەکانیان لەگەڵ ئەوەشدا سەقاڵی داڕشتنی پلانی نوێن بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی مزگەوتی نووری کە بە مزگەوتەکەی بەغدادی ناسراوە.