هیڤیدار ئەحمەد لە شوێنی کوژرانی نەسروڵڵا
لوبنان، کە بە جوانییەکەی ناسراوە، لەژێر هەڕەشەی شەڕ و ناسەقامگیریدایە. هێڤیدار ئەحمەد ئەمجارە دەچێتە بەیرووت و بەدوای وەڵامی دوو پرسیاری سەرەکیدا دەگەڕێت: ئایا حیزبوڵڵا چەکەکانی رادەستی دەوڵەت دەکات، یان لوبنان بەرەو شەڕێکی دیکە هەنگاو دەنێت؟
گەشتەکەی هێڤیدار ئەحمەد بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەحمەدی شۆفێری تەکسی دەستپێدەکات. ئەحمەد رەخنە لە سیاسییەکان دەگرێت و پێیوایە ئەوان لوبنانیان وێران کردووە، جەختيش دەکاتەوە کە حیزبوڵڵا چەکەکانی رادەست ناکات و خۆیشی پشتگیرییان دەکات. بەڵام ئێلینا، شۆفێرێکی دیکەی تەکسی، بۆچوونێکی پێچەوانەی هەیە و پێیوایە دەبێت حیزبوڵڵا چەکەکانی رادەست بکات بۆ ئەوەی لوبنان ببێتە وڵاتێکی ئارام و دەوڵەمەند، ئەگەرنا شەڕێکی گەورە روودەدات.
لە بەیرووت، هێڤیدار رووبەڕووی چەندین خۆپیشاندانی سەربازانی خانەنشینی سوپا دەبێتەوە کە داوای ماف و مووچەی شایستەی خۆیان دەکەن. لیوا عەدنان مورعب، ئەفسەرێکی خانەنشین، رەخنە لە گەندەڵی لە وڵاتەکەدا دەگرێت.
دواتر هێڤیدار دەچێتە لە زاحیەی جنووبی ، کە بە قەڵای حیزبوڵڵا ناسراوە. لەوێ، دایکی زەهرا، لایەنگرێکی سەرسەختی حیزبوڵڵا، بە تووندی دژی رادەستکردنی چەکەکانیانە و پێیوایە تەنیا خودا دەتوانێت چەکەکانیان لێ وەربگرێتەوە. ئەو دەڵێت: "حیزبوڵڵا چەک رادەست ناکات؛ رۆحی خۆی رادەست دەکات، بەڵام چەک رادەست ناکات". دکتۆر ئیهاب حەمادە، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵڵا، بە روونی رەتیدەکاتەوە چەکەکانیان رادەستی سوپا بکەن و هەڕەشە لە هەر لایەنێک دەکات کە بیەوێت شەڕیان پێبفرۆشێت.
لە دەرەوەی زاحیەی جنووبی، دکتۆر نزار ئەلقازی پێیوایە چەکی حیزبوڵڵا مەترسییە لەسەر دەوڵەت و گەلی لوبنان و دەبێت رادەست بکرێت. هاوکات عەمید روکن ئەندرێ ئەبو مەعشەر، ئەفسەری خانەنشین، هۆشداری لە دوو سیناریۆی کارەساتبار بۆ داهاتووی لوبنان دەدات ئەگەر حیزبوڵڵا چەکەکانی رادەست نەکات: یەکەمیان، هێرشی ئیسرائیلە و دووەمیشیان، خراپتربوونی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتییە.
لە باشووری لوبنان و لە ناوچەی کەفرکەلا، هێڤیدار ئەحمەد، ئاسەواری وێرانکاریی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل دەبینێت. دایکی فادی، ژنێکی مەسیحیی دانیشتووی ناوچەکەیە، باسی ژیانیان لەنێو شەڕی بەردەوامدا دەکات و پشتگیری لەوە دەکات کە حیزبوڵڵا چەکەکانی رادەست بکات.
لە کۆتاییدا، هێڤیدار دەگەڕێتەوە بەیرووت و بیر لەو بۆچوونە دژبەیەکانە دەکاتەوە کە گوێی لێبوون. چیرۆکی لوبنان هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو وڵاتەکە لە ساتەوەختی تەقینەوە نزیک دەبێتەوە. پرسی چەکی حیزبوڵڵا وەڵامێکی روونی نییە و هەموو رێگاکانی بەردەم لوبنانیش پڕن لە ئاستەنگ و دژواری.

بهشی بكه لە