گەرووی هورمز دادەخرێت یان تەنیا كارتێكی گوشارە؟
جەنگی ئێران و ئیسرائیل و هەڕەشە ئەتۆمییەكان و لێكەوتە ئابوورییەكانی
گەرووی هورمز دادەخرێت یان تەنیا كارتێكی گوشارە؟
كورتەیەك لە بەرنامەكە
دوای هێرشە راستەوخۆكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەوتووەتە بەردەم ئەگەرێكی مەترسیدارەوە، جەنگێكی فراوان كە رەنگە ئەمریكاشی بە كردار تێوەبگلێت. لە كاتێكدا ئێران وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل بە "مافی خۆی" دەزانێت، بەڵام وەك شارەزایان ئاماژەی پێدەكەن، نایەوێت بكەوێتە "جەنگێكی درێژخایەنەوە". لە بەرامبەردا، ئیسرائیل بە وتەی هەندێك لە شرۆڤەكاران "فراوانبوونی جەنگەكەی لە بەرژەوەندییدایە" و دەیەوێت ئەمریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران ڕابكێشێت.
لەنێو ئەم هاوكێشە ئاڵۆزەدا، دوو هەڕەشەی گەورە سەریان هەڵداوە: یەكەمیان، مەترسیی لێدانی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانە، كە بە وتەی د. سالار سوار، "بەكارهێنانی چەك بۆ لەنێوبردنیان زۆر ترسناكە" و دەكرێت كارەساتێكی مرۆیی لە ناوچەكەدا بخوڵقێنێت. دووەمیشیان، هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزە، كە بەپێی قسەی ئابووریناسێك، "نرخی نەوت بۆ 200دۆلار بەرز دەكاتەوە" و مایەپووچبوونی ئابووریی زۆر وڵاتی لێدەكەوێتەوە. هەرێمی كوردستان و عێراقیش لە دڵی ئەم گێژاوەدان و هەر پەرەسەندنێكی سەربازی یان ئابووری، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕ و ئاسایشیان دەبێت.
ئێران لەنێوان وەڵامدانەوەی سنووردار و جەنگی مان و نەماندا
"بڕیاربەدەستی یەكەم و كۆتایی لە ئێراندا، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵایە". ئەوە بۆچوونی محەممەد هەورامی، شارەزای كاروباری ئێرانە لە بەشێكی بەرنامەكەدات كردی ئەمەش دوای ئەو گفتوگۆ چڕە هات، ئایا ئێران وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا دەداتەوە بەتایبەت كە چەند بەرپرسێكی ئاسایی ئێرانی هەڕەشی وەڵامدانەوەەیان كردوە، محەممەد هەورامی دڵنیایی ئەوەیدا قسەی كۆتایی لەو پرسە هەستیارانەدا عەلی خامەنەیی دەیدا نەك بە پرسێكی ئاسایی، شارەزاكەی كاروباری ئێرانە ئەوەش ناشارێتەوە كە "بۆچوونی سوپای پاسداران و خامنەیی یەكن" و ئەو گوتیشی "هەرچەندە ئێران وەڵامدانەوە بە مافی خۆی دەزانێت، بەڵام لە هەمان كاتدا نایەوێت بكەوێتە نێو جەنگێكی درێژخایەنەوە". ئەم هاوكێشەیە وایكردووە وەڵامەكانی ئێران تا ئێستا سنووردار بن.
زریان ڕۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو، پشتڕاستی ئەم بۆچوونە دەكاتەوە و دەڵێت "ئێران نایەوێت گرژییەكان زیاد بن". بەڵام لە بەرامبەردا، ئاماژە بەوەش دەكات كە فراوانبوونی جەنگەكە خواستێكی ئیسرائیلییە. محەممەد هەورامی زیاتر روونی دەكاتەوە و پێی وایە "نەتەنیاهوو ویستی هەیە دەسەڵاتی ئێران بگۆڕێت"، هەرچەندە "ئیدارەی ئێستای ئەمریكا باوەڕیان بە گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران نییە". لەم دۆخەدا، ئێران كە بە وتەی هەورامی "ئاسمانی لەدەستداوە و لە دۆخی بەرگری دایە"، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هێرشی سنووردار و دیپلۆماسییەتەوە هاوسەنگی رابگرێت.
یەك كیلۆ یۆرانیۆم یەكسانە بە 17 هەزار تۆن TNT
یەكێك لە مەترسیدارترین سیناریۆكان، پەلكێشانی ململانێكە بۆ بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانە. د. سالار سوار ئیسماعیل، پسپۆڕی بواری چەكی ئەتۆمی، هۆشداری دەدات كە "بەكارهێنانی چەك بۆ لەنێوبردنی بنكە ئەتۆمییەكان زۆر ترسناكە". ئەو بە ژمارە باسی سامناكی دۆخەكە دەكات و دەڵێت "یەك كیلۆ یۆرانیۆم یەكسانە بە 17 هەزار تۆن TNT" و "تەقینەوەی یۆرانیۆم تیشكدانەوەی ترسناك دروست دەكات" كە كاریگەرییەكەی "تاوەكو 2كیلۆمەتر زۆر ترسناكە بۆ مرۆڤ".
سەرەڕای ئەم مەترسییە، لهۆن نەسرەدین، ئیدیتۆر لە دێسكی نێودەوڵەتی تۆڕی میدیایی رووداو، پێی وایە ئێران وڵاتێكی "نیمچە ئەتۆمییە" و "بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی تەنیا پێویستی بە بڕیارێكی سیاسییە". ئەمەش وایكردووە ئەمریكا لە مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا وریاتر بێت و بە گووتەی د. سالار سوار، "ئەمریكا لێدان لە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانی دواخستووە". كەواتە، چەكی ئەتۆمی زیاتر وەك كارتێكی رێگری و هەڕەشە لە هاوكێشەكەدایە نەك بژاردەیەكی نزیك.
گەرووی هورمز كارتە گوشارەكەی ئێران
لەگەڵ هەر گرژییەك لە كەنداودا، هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز سەرهەڵدەداتەوە. د. كامەران قادر، ئابووریناس، لێكەوتە كارەساتبارەكانی ئەم هەنگاوە ئەگەر رووبدات دەخاتەڕوو، یەكەمین كاریگەری نەرێنی داخستنی ئەو رێڕەوە ئاوییە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت خۆی نمایش دەكات د.كامەران گوتی "ئەگەر گەرووی هورمز دابخرێت، نرخی نەوت دەگاتە 200 دۆلار" كە ئێستا نرخی یەك بەرمیل بەنزیكەی 75دۆلارە، ئەمەش "مایەپووچبوونی زۆر وڵاتی لێدەكەوێتەوە، بەتایبەت وڵاتانی كڕیاری نەوت ئەگەر ئەوە رووبدات زەرەمەندی یەكەم ئەمریكا دەبێت، وڵاتێكی وەك نەروجیش كە نەوتێكی زۆری هەیە بەڵام لە رێگای گەرووی هورمزەو هەناردەی ناكات قازانجێكی زۆر دەكات". محەممەد هەورامی دان بەوەدا دەنێت كە "ئێران توانای هەیە گەرووی هورمز دابخات"، چونكە خاوەنی "6هەزار مینی دەریاییە دەتوانێ بەكاریان بهێنێ بۆ داخستنی گەروەكە". لەگەڵ ئەوەشدا، هۆشداری دەدات كە "داخستنی گەرووی هورمز دەیان دوژمن بۆ ئێران دروست دەكات". هەر بۆیە د. كامەران قادر پێی وایە ئەم هەڕەشەیە زیاتر "كارتی گوشارە و جێبەجێ ناكرێت". بەڵام ئەگەر ململانێكان بگەنە لوتكە، وەك هەورامی دەڵێت "ئەگەر هەیە ئێران دەست بۆ كارتی داخستنی گەرووی هورمز ببات". بەتایبەت كە پەرلەمانی ئێرانی بڕیارێكی بۆ داخستنی گەروەكەداوە.
كاریگەری لەسەر كوردستان و عێراق: لە ئاسمانەوە تاوەكو بازاڕ
هەرێمی كوردستان و عێراق ناتوانن خۆیان لە كاریگەرییەكانی ئەم شەڕە بەدووربگرن بەتایبەت لە رووی ئابوورییەوە، د. كامەران قادر هۆشداری دەدات "نرخی شتومەك لە ئێران گران بێت، لە عێراقیش بەرزدەبێتەوە، بەتایبەت ئەگەر ئیسرائیل لە شوێنە هەستیارەكانی كەرتی وزە بدات بەتایبەت ئەو شوێنانەی وزەی لێبەرهمدێت، نرخی كاڵاكانی لەئێران بۆیە بۆ ئێمە هەرزانە چونكە تێچووی وزە لە ئێران گران نییە، ئەگەر وزە كەم بێتەوە و گران بێت ئەو كاتە نرخی كاڵاكانیش بەشێوەیەكی گشتیی گران دەبێت". ئەو پێشی وایە "داخستنی سێ مانگی هورمز، كاریگەریی خراپی لەسەر ئابووریی عێراق دەبێت، بەڵام بۆ وڵاتێكی وەك كوێت كە نەوتەكەشی لەو رێگایەوە دەفرۆشێ زیانی زۆر گەورەی نییە چونكە یەدەگێكی زۆری پارەی هەیە".
لەلایەنی ئەمنییەوە، مەترسییەكان جیددیترن. زریان رۆژهەڵاتی ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر ئێران بیەوێت رووبەڕووی ئەمریكا ببێتەوە، "هێرش دەكاتە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست"، كە ئەمەش راستەوخۆ هەرێمی كوردستان و عێراق دەخاتە ناو بازنەی مەترسییەوە. ئەگەر شەڕەكە درێژە بكێشێت، د. كامەران پێشبینی دەكات "ئیسرائیل لە ژێرخانی ئێران دەدات، ئەمەش دەكرێت ببێتە هۆی ناسەقامگیرییەكی گەورە لە تەواوی ناوچەكەدا".
فراوانبوونی شەڕەكە لە بەرژەوەندیی كێیە؟
بە بڕوای ئەو كەسانەی لەم بەرنامەیەدا بۆچوونیان خستەڕوو "ئەمریكا و ئێران نایانەوێت گرژییەكان زیاد بن" یان "بكەونە نێو شەڕێكی درێژخایەن". بەڵام خواستەكانی ئیسرائیل جیاوازە. زریان رۆژهەڵاتی پێی وایە "فراوانبوونی جەنگەكە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل دایە"، چونكە دەیەوێت ئەمریكا بە تەواوی بهێنێتە ناو ململانێكەوە. لهۆن نەسرەدین جەخت لەوە دەكاتەوە كە لەم قۆناغەدا "بڕیارەكان لەبارەی هاوكێشەكانی جەنگەوە لە تەل ئەڤیڤەوە دەردەچێت".
ئەم ناكۆكییە لە نێوان ستراتیژی ئەمریكا و ئیسرائیلدا دۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە. لە كاتێكدا ئەمریكا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە دەدات، ئەگەری ئەوە هەیە هەنگاوێكی ئیسرائیل یان وەڵامێكی ئێران، هاوكێشەكان تێكبدات و ناوچەكە بەرەو جەنگێكی گشتگیر ببات كە كەس ناتوانێت لێكەوتەكانی پێشبینی بكات.
ئەم بەرنامەیە شەوی 22-06-2025 راستەوخۆ پێشكێش كراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
د. سالار سوار ئیسماعیل، مامۆستا لەبەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەڵەتییەكان
محەممەد هەورامی، شارەزای كاروباری ئێران
زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو
د. كامەران قادر، مامۆستای زانكۆ و ئابووریناس
لهۆن نەسرەدین، ئیدیتۆر لە دێسكی نێودەوڵەتیی رووداو

بهشی بكه لە