زیادبوونی ململانێكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل

كورتەیەك لە بەرنامەكە
لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و ئاڵۆزتربوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرژی و ململانێكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی ئیسرائیل پێی ناوەتە قۆناخێكی نوێ و مەترسیدارەوە كە تێیدا شەڕی سێبەر و نهێنی گۆڕاوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ و ئەمەش وایكردووە كە تەواوی ناوچەكە و جیهان بە نیگەرانییەوە چاودێری رووداوەكان بكەن، لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەك شرۆڤەكار و كەسایەتی سیاسی و شارەزای بواری سەربازی و ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق لێكدانەوەی جیاوازیان بۆ ئەم دۆخە هەستیارە كردو هەریەكەیان لە روانگەی پسپۆڕی خۆیەوە قسەی لەسەر پێشهاتەكانی شەڕەكە و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق كرد.جەختیش لەوە كرایەوە "ئەگەر هەیە شەڕەكە لە سێ هەفتە تاوەكو سێ مانگی پێبچێت". هەروەها بەووری باسی زیانە ئابوورییەكانی شەڕو تێچووی شەڕەكە لەسەر ئیسرائیل كرا.
"لە هەفتەیەك بۆ دوو هەفتەدا یەكلایی ببێتەوە"
سەبارەت بە خودی ماهیەتی جەنگەكە و داهاتووی رووبەڕووبوونەوەكان محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وەك كەسایەتییەكی سیاسی و سەربازی خاوەن ئەزموون پێی وایە كە كێشەكانی ناوچەكە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە شێوەیەكی بەردەوام لە گەورەبوونەوەدا بوون و "ئیسرائیل بەهۆی شەڕی غەززەوە تووشی قەیرانێكی قوڵ بووە و بە تەواوی گیری خواردووە، هەر لەبەر ئەم هۆكارەشە كە ناتوانێت بەرگەی شەڕێكی درێژخایەن و فرەبەرەیی لەگەڵ ئێراندا بگرێت". بە بڕوای ناوبراو لە هێرشە مووشەكی و درۆنییەكەی ئەم دواییەدا ئێران توانیویەتی ئەو ئەفسانەیە بشكێنێت كە لەسەر سیستمی بەرگری پۆڵاینی ئیسرائیل دروستكرابوو، چونكە ئیسرائیل ناچاربوو هەموو هێز و توانای تەكنەلۆژی و سەربازی خۆی بە هاوكاری وڵاتانی هاوپەیمانی بەكاربهێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە لەسەر ئەم بنەمایەش پێشبینی دەكات كە لە كۆتاییدا ئێران براوەی ئەم جەنگە دەبێت و شەڕەكەش زۆر درێژە ناكێشێت و "رەنگە تەنها لەنێوان هەفتەیەك بۆ دوو هەفتەدا یەكلایی ببێتەوە" هەروەها ئاماژەی بە لایەنێكی مرۆیی شەڕەكەش كرد و رایگەیاند كە "ژمارەیەك لە هاوڕێ ئێرانییەكانی لەم رووبەڕووبوونەوانەدا شەهید بوون".
ئیسرائیل دوو ئامانجی سەرەكی هەیە
هاوڕێ تۆفیق، شارەزای كاروباری سیاسی و مافناس وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە تێڕوانینێكی جیاوازی هەیە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەم شەڕە زیاتر لەوەی شەڕێكی كلاسیكی و رووبەڕووی زەمینی بێت شەڕێكی تەكنەلۆژی و هەواڵگرییە كە تێیدا هەردوو لا هەوڵی تێكشكاندنی ژێرخانی ئەلیكترۆنی و سیستمی بەرگری یەكتر دەدەن، بە بۆچوونی ئەو ئامانجی ستراتیژی ئیسرائیل لەم قۆناغەدا دوو شتی سەرەكییە، یەكەمیان رێگریكردنە لەوەی ئێران بە تەواوی ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و دووەمیشیان لاوازكردن و لەكارخستنی سیستمی بەرگری ئاسمانی و مووشەكی ئێرانە. هاوكات ستەم كامیل شرۆڤەكاری سیاسی ئەم بۆچوونە قوڵتر دەكاتەوە و پێی وایە كە باڵانسی هێز لەنێوان تاران و تەلئەڤیڤدا كاریگەرییەكی درێژخایەنی لەسەر نەخشەی سیاسی و سەربازی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت ئەو دەڵێت "ئێرانیش خاوەنی سێ خاڵی زۆر بەهێزە كە بریتین لە پرۆگرامە ئەتۆمییە پێشكەوتووەكەی و تۆڕێكی بەرفراوانی بەرەی مقاوەمە لە ناوچەكەدا و توانایەكی گەورەی مووشەكی بالیستی و كروز". ئەو جەخت لەوەش دەكاتەوە كە لە بەرامبەردا ئیسرائیل پشتی بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و هاوپەیمانێتی لەگەڵ زلهێزەكان بەستووە بۆ فراوانكردنی پانتایی هەژموونی خۆی، بەڵام ئەرشەد تەها شارەزای ئابووری لە گۆشەنیگایەكی سەربازییەوە ئاماژە بە خاڵێكی لاوازی ئێران دەكات و دەڵێت "فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران بە بەراورد بە فڕۆكە پێشكەوتووەكانی ئیسرائیل وەك ئێف 35 و ئێف 16 زۆر كۆنن و توانای رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆیان نییە و هێزی راستەقینەی ئیسرائیلیش زیاتر لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆیدایە كە بریتییە لە پشتیوانییە نێودەوڵەتییەكان نەك تەنها توانای ناوخۆیی".
لەبری سەربازە ئاساییەكان فەرماندە باڵاكانی دەكرێنە ئامانج
سەبارەت بە ریشەی كێشەكە و هۆكارەكانی تەقینەوەی دۆخەكە، محەممەد حاجی مەحموود پێی وایە كە ئیسرائیل بە ئەنقەست و بە شێوەیەكی پلان بۆ داڕێژراو هەوڵەكانی ئەمریكای بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران تێكداوە و نەیویستووە گرژییەكان لەگەڵ تاران كەم ببنەوە، چونكە لەو رێگەیەوە فشاری زیاتر لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست دەكات بۆ پشتیوانیكردنی. زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو، ئەم تێزە پشتڕاست دەكاتەوە و دەڵێت كە جەوهەری ئەم شەڕە نوێیە پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە سیاسەتەكانی ئەمریكاوە هەیە و ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم نییە، بەڵكو زۆر لەوە فراوانترە "ئێستا درۆن و مووشەكە هەرزانەكانی بەرەی مقاوەمە كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بوونەتە مەترسییەكی راستەقینە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاش لە تەواوی ناوچەكەدا". لێرەدا ستەم كامیل رووداوەكانی حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو وەك خاڵی وەرچەرخان دەبینێت و پێی وایە ئەو رووداوە تەواوی هاوكێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەرەوژێر كردەوە و شێوازی جەنگیشی گۆڕی بە جۆرێك كە "ئیسرائیل ئێستا ستراتیژی خۆی گۆڕیوە و لەبری كوشتنی سەربازە ئاساییەكان راستەوخۆ فەرماندە باڵاكانی بەرەی بەرامبەر دەكاتە ئامانج".
شیعەكان یەكهەڵوێست نین و شەڕیش لەبەردەرگای عێراقە
رۆڵی عێراق لەم هاوكێشە ئاڵۆزەدا جێگەی مشتومڕە و زۆربەی شرۆڤەكاران وەك محەممەد حاجی مەحموود و هاوڕێ تۆفیق هاوڕان لەسەر ئەوەی كە عێراق لەم شەڕەدا ژمارەیەكی یەكلاكەرەوە نییە و كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر رووداوەكان نابێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە عێراق بەدوور دەبێت لە دەرهاویشتەكانی شەڕەكە، هاوڕێ تۆفیق ئاشكرای دەكات كە بڕیارە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێكی تایبەتدا ئەم پرسە تاوتوێ بكات و چاوەڕوان دەكرێت حكومەتی عێراق هەڵوێستێكی فەرمی لەبارەی بەكارهێنان و بەزاندنی ئاسمانەكەیەوە رابگەیەنێت، ئەوە لە كاتێكدایە كە "ئاسمانی عێراق تاوەكو رادەیەكی زۆر لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئەمریكادایە و ئەمەش دۆخەكەی ئاڵۆزتر كردووە لەناوخۆی عێراقیشدا لایەنە شیعەكان كە بەشێكیان هاوپەیمانی ئێرانن یەكهەڵوێست نین و بۆچوونی جیاوازیان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم دۆخە هەیە".
ئیسرائیل چەند پارەی بۆ شەڕەكە تەرخان كردوە؟
لە رووی ئابوورییەوە د.ئەرشەد تەها وەك شارەزایەكی ئەو بوارە تیشك دەخاتە سەر تێچووە زەبەلاحەكانی ئەم جەنگە و ئاشكرای دەكات "كە تێچووی رۆژانەی جەنگ لەسەر ئیسرائیل بە نزیكەیی ملیارێك و 250 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت و ئەو وڵاتە بودجەیەكی 120ملیار دۆلاری بۆ خەرجییەكانی ئەم شەڕە تەرخان كردووە هەروەها تێچووی خستنەخوارەوەی هەر مووشەكێكی ئێرانی لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیلەوە لەنێوان پەنجا هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات تا دەگاتە دوو ملیۆن دۆلار بۆ مووشەكە پێشكەوتووەكان" د.ئەرشەد ئەوەش رووندەكاتەوە كە ئەم شەڕە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی وزەی جیهان داناوە و نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە و ئەگەریش هەیە تێچووی هاوردەكردن بۆ عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات. مەترسییە هەرە گەورەكەش بە بڕوای د.ئەرشەد تەها ئەوەیە كە ئەگەر ململانێكان پەرەبسێنن و ببنە هۆی داخرانی گەرووی هورمز ئەوا عێراق كە بەشێكی زۆری هەناردەی نەوت و هاوردەی كاڵاكانی لەو رێگەیەوەیە رووبەڕووی كارەساتێكی ئابووری گەورە دەبێتەوە سەبارەت بە ماوەی شەڕەكەش پێشبینی دەكات لەنێوان سێ هەفتە تا سێ مانگی پێبچێت.
هەوڵەكانی نێوەدگیری یان ئاڵۆزبوونی زیاتر
سەرەڕای هەموو ئەو لێكدانەوە سیاسی و ئابووریانە هێشتا داهاتووی ناوچەكە ناڕوونە، زریان رۆژهەڵاتی جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێوانەكردنی جەنگ و پێشبینیكردنی ئەنجامەكەی كارێكی زۆر ئەستەمە، چونكە گۆڕانكارییەكان خێران و چاوەڕواننەكراون، هاوڕێ تۆفیق و ستەم كامیلیش هاوڕان لەسەر ئەوەی كە ئەم شەڕە نابێتە هۆی گۆڕینی رژێم لە ئێران، چونكە "سیستمی حوكمڕانی لەو وڵاتەدا خاوەنی پەیكەرەیەكی ئەمنی و ئیداری و ئایدیۆلۆژیی ئاڵۆز و پتەوە" لە هەمان كاتدا هەوڵی نێوەندگیری لەلایەن دوو وڵاتی ناوچەكەوە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە لە ئارادایە، بەڵام هێشتا نازانرێت ئایا ئەم هەوڵانە دەگەنە ئەنجام یان ناوچەكە بەرەو شەڕێكی فراوانتر هەنگاو دەنێت.
ئەم بەرنامەیە شەوی 15-06-2025 پێشكێشكراو میوانە سەرەكییەكانیش پێكهاتبوون لە
1- محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
2- هاوڕێ تۆفیق، مافناس و شرۆڤەكار
3- ستەم كامیل، مامۆستای بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی سلێمانی
4- ئەرشەد تەها، ئابووریناس
5- زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو

بهشی بكه لە