رێگەوبان ‌و خزمەتگوزاری لە قەزا ‌و ناحیەكان ‌و بەدواداچوون بۆ بەڵێنی سێ‌ وەزیر

رێگەوبان ‌و خزمەتگوزاری لە قەزا ‌و ناحیەكان ‌و بەدواداچوون بۆ بەڵێنی سێ‌ وەزیر

بۆ یەكەمجار بەشێكی زۆری قایمقام ‌و بەڕێوەبەری ناحیەكانی كوردستان لە بەرنامەیەكەدا پێكەوە کۆبوونەوە ‌و باسیان لە كێشە‌ و گرفتەكانی ناوچەكانیان کرد.

لەم بەرنامەیەی لەگەڵ رەنجدا قایمقام ‌و بەڕێوەبەری ناحیەكانی كوردستان جەختیان لەوە کردەوە، كەمترین دەستی خزمەتگوزاری گەیشتووەتە ناوچەكانیان، تەنانەت بەڕێوەبەر ناحییەك باسی لەوە كرد؛ تاوەكو ئێستا ئۆتۆمبێلی ئاگركوژاندنەوەیان نییە.

 ئەم بەرنامەیە شەوی23ی 5ی2019 بەشێوەیەكی راستەوخۆ پێشكەشكرا و میوانەكانیش پێكهاتبوون لە
* لە پارێزگای هەولێر:  

1. كرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران
2. كاروان كەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان
3. ئیحسان عەبدولقادر چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان
4. مەغدید حەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا
5. هێمن قادر، قایمقامی خەبات
6. یوسف حەسەن، قایمقامی كۆیە

* لە پارێزگای سلێمانی:

7. دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق
8. رزگار غەفوور، قایمقامی شارەزوور
9. ناسح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان
10. شێخ رەئووف كەمال، قایمقامی قەرەداخ
11. سیروان سەرحەد، قایمقامی دووكان
12. محەمەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد
13. زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن
14. ‌هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز
15. ‌هێمن حەمەحوسێن، بەڕێوەبەری شارۆچكەی سیروان

* پارێزگای دهۆك:

16. سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان
17. شەماڵ محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی باعەدرێ‌
18. خەلیل مەحموود، قایمقامی بەردەڕەش
19. بەشار محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو
20. بڕوا فارووق، بەڕێوەبەری ناحیەی كەڵەك
21. دڵشێر عەبدولستار، قایمقامی زاخۆ بەوەكالەت ‌و بەڕێوەبەری ناحیەی باتیڤا