كەمپینی رەنجی شەهیدان

كەمپینی رەنجی شەهیدان
 
لەم بەرنامەیەدا كە تایبەت بوو  كەمپینی (رەنجی شەهیدان)‌و سەرمایەدارێكی زۆر بەشداریان تێدا كردوو پاڵپشتی خۆیان بۆ كەمپینەكە راگەیاند‌و هاوكارییە داراییەكەیان راستەوخۆ بۆ بینەران ئاشكراكرد.

 لەسەرەتا بەرنامەكەشدا بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداو ئاكۆ محەمەد لە وتەیەكدا گوتی "لە رابردوودا خۆمان لەوە لاداوە ببینە بەشێك لە زۆر پڕۆژەی خێرخوازی ، بەڵكو هەمیشە گوتوومانە ئێمە لەڕووی میدیاییەوە پشتیوانی لەو كارانە دەكەین ، بەڵام ئەمجارە لە ژێر كاریگەری خەم و ئازارەكانی كاكە ئامانجی تەمەن دوانزە ساڵانی كوڕی شەهید ئیبراهیم سەڵاح و ، خێزانی شەهیدانی دیكەدا ، لە ئێوارەی رۆژی 21ی نیساندا ، بڕیارماندا دوو ئەلقەی بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ خێزانی پێشمەرگە شەهیدەكانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش تەرخانبكەین".

هەروەها ئاشكراشی كرد، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان پێیڕاگەیاندوە كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت كە لە باشووری كوردستان كاردەكەن بڕیاریانداوە، هاوكاریی خێزانی شەهیدان بكەن، یەشێوەە‌و رێگای جیاواز.

هەر لەم بەرنامەیەدا سەرمایەداران هەندێكیان بە پارەی كاش و  هەندێكیش بە پێشكەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەشدارییانكرد. ئەمە جگەلەوەی هەندێك دەزگاو زانكۆ بەشێوەی دابینكردنی كورسی خوێندن لە خوێندنگە سەرەتاییەكان تاوەكو زانكۆ بەشدارییانكرد كە تێچووەكەی دەگرنە ئەستۆ.

 كۆی گشتی ئەو داهاتەی لەم بەرنامەیەدا بەخشرا 16 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند و زۆرترین بڕە پارەش لەلایەن سەمایەداری كورد، فارووقی مەلا مستەفا درا كە بڕەكەی سێ ملیار دینار بوو دوای ئەویش شێخ سەعدی گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان بوو بڕی دوو ملیۆن دۆلار پێشكەشی كەمپینەكە كرد هەر یەك لەسیروان بارزانی خاوەنی كۆڕەك تیلیكۆم پێشڕەو دزەیی خاوەنی فاڵكۆن گرووپ و ئیمپایەر وۆڵد‌و ‌و ئەحمەد ئیسماعیل، خاوەنی كۆمپانیای ماس‌و گرووپی كۆمپانیاكانی كار هەر یەكەیان بەبڕی  1 ملیۆن دۆلار بەشداریان لەكەمپینەكەدا كرد.