مێد ئین کوردستان - کارگەی دروستکردنی دکتی موبەریدە

19 July 2022
مێد ئین کوردستان - کارگەی دروستکردنی دکتی موبەریدە
 
 

لە هەرێمی کوردستا و جیهانیش. بەردەوام شێواز و پێشکەوتنی بەردەوام لە بیناسازی و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت.

ئەمەش هۆکارێکە بۆ کۆمپانیاکانی گەرمکردن و ساردکردنەوە، بۆ ئەوەی داهێنان و پێشبڕکێ بکەن لەسەر دروستکردنی ساردکەرەوەو گەرمکەرەوەی پێشکەوتوو.

لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی کارگەیەکی فێنککەرەوە هەیە، کە تایبەتە بە دروستکردنی دکتی موبەریدە. لە ساڵی 2020 دامەزراوە.

دکت بۆ هەموو پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لەسەر داواکاری کەسەکان بە باشترین شێواز دروستدەکات. کارگەکە لە توانایدایە 3 شێوازی دکت دروستبکات.

هەروەها کێبل رەی، ئەو بۆڕیەی کە کێبلی تێدا دەشاردرێتەوە دروستدەکات. دەتوانێ لە رۆژێکدا 600 مەتر کێبل دروستبکات.

رۆژانە 50 کەنجی سلێمانی لەم کارگەیە کاردەکەن، کە هەموو رۆژێک دەتوانن 100 هەزار پارچەی جیاواز بەرهەمبێن.