مەید ئین کوردستان - فلۆریا ستی

10 January 2024
مەید ئین کوردستان - فلۆریا ستی
فلوریا سیتی، شارێکی گەورە و پڕ لە ئەپارتمانی بەرزە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بەتەواوی خزمەتگوزارییەوە، کۆمپانیای جێبەجێکار دەیەوێ بەشی رۆژهەڵاتی هەولێر هاوشێوەی رۆژئاوای شارەکە لێبکات.

پڕۆژەی فلۆریا سیتی گەورەترین پرۆژەی نیشتەجێبوونە لە تەواوی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش بە دەیان ئەندازیاریی لێهاوتووی کورد بە بەردەوامی کار لەسەر جێبەجێکردن و تەواوکردنی پرۆژەکە دەکەن بەشێوەیەکی باش.

پرۆژەکە پێکهاتووەو لە دەیان تاوەری بەرز و هەروەها ڤێلای هاوچەرخ، بڕیارە لە مانگی هەشتی ئەمساڵ تەواوبکرێن و بدرێنە خاوەنەکانیان.