کێڵگەی ڕاوکە؛ بەرهەمهێنانی 9 ملیۆن هێلکە بە تەکنەلۆژیای رۆبۆتی
لە ناوچەی شارباژێڕ و لەنێو سرووشتێکی دڵڕفێندا، کێڵگەی "راوکە" وەک یەکێک لە پڕوژە ستراتیژییەکان بە سیستەمێکی پێشکەوتووی جیهانی کار دەکات. ئەم کێڵگەیە خاوەنی 294 هەزار مریشکی جۆری "بۆڤانس"ـە، کە بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی جیهان دادەنرێت و توانای هەیە مانگانە 9 ملیۆن هێلکە بخاتە بازاڕەکانی کوردستانەوە.
تایبەتمەندیی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە پەیڕەوکردنی تووندترین رێکارەکانی ئاسایشی بایۆلۆژی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە؛ بەجۆرێک لە بەرهەمهێنانی 900 تۆن ئالیکی تایبەت لە مانگێکدا تاوەکو کۆکردنەوە و پاکەتکردنی هێلکەکان، تەواوی پرۆسەکە بە ئۆتۆماتیک و لەڕێگەی سیستەمی رۆبۆتییەوە بەبێ دەستکاریی مرۆڤ بەڕێوەدەچێت.
پڕۆژەکە کە هەلی کاری بۆ زیاتر لە 100 کەس رەخساندووە، رۆڵێکی گرنگی لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و کەمکردنەوەی هاوردەکردن هەیە. بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی بەرهەمەکانیش، بەردەوام لە تاقیگە حکومییەکان پشکنین بۆ هێلکە و مریشکەکان دەکرێت پێش ئەوەی بگەنە دەستی بەکاربەر.

بهشی بكه لە