نەقشە؛ لە ئەندازیارانی تەلارسازییەوە بۆ یەکەمین براندی جلوبەرگی خانمان لە کوردستان
لە شاری هەولێر، دوو هاوژینی ئەندازیاری تەلارساز، بڕیاریاندا هێڵکاری و دیزاینی باڵەخانەکان بگۆڕن بۆ نەخشەی جلوبەرگ؛ ئەمە چیرۆکی دروستبوونی براندی "نەقشە"یە کە ساڵی 2017 وەک یەکەمین براندی خۆماڵیی کوالێتی بەرز بۆ جلوبەرگی خانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دامەزرا و بووەتە پێشەنگ لە کەرتی دیزاین و مۆدەدا.
کارەکانی ئەم پڕۆژەیە بەشێوەیەکی ورد لەنێوان دامەزرێنەراندا دابەشکراوە؛ سارا کە خەڵکی شاری ناسرییەیە، ئەرکی دیزاینکردنی مۆدەکان لە ئەستۆ دەگرێت، لەکاتێکدا غەسان کە خەڵکی موسڵە، سەرپەرشتیی لایەنی کارگێڕی، بەبازاڕکردن و فرۆشتن دەکات. ئێستا کارگەکەیان بووەتە سەرچاوەی کار بۆ زیاتر لە 40 کارمەند و تیمێکی پسپۆڕ، کە پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ئامێری مۆدێرنی دوورین و نەخشاندن دەبەستن. لە بەشی بەرهەمهێناندا، رۆژانە هەر بەرگدروویەک توانای ئامادەکردنی تاوەکو 20 پارچەی هەیە بۆ جێبەجێکردنی پلانی کارگەکە.
دوای زیاتر لە هەشت ساڵ لە ئەزموون، "نەقشە" توانیویەتی متمانەی کڕیاران بەدەستبهێنێت و هاوکێشەیەک لەنێوان نرخ و کوالێتیدا دروست بکات کە رکابەریی مارکە جیهانییەکان دەکات. لەکاتێکدا ماوەی سێ ساڵە ژمارەی کارگەکانی رستن و چنیین لە هەرێمی کوردستان رووی لە زیادبوون کردووە، ئەم براندە بووەتە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەی کە کەرتی پیشەسازیی ناوخۆیی توانای پێشکەوتنی هەیە. خاوەنەکانیشی ئامانجیانە لەڕێگەی کردنەوەی پێشانگەی (Showroom)ـی مۆدێرن لە شوێنە ستراتیژییەکان، براندەکەیان زیاتر فراوان بکەن.

بهشی بكه لە