گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی زەیت لە هەولێر
ئەم کارگەیە لە عێراق و کوردستاندا دەبێتە یەکێک لە کارگە ناودار و هاوچەرخەکانی بواری دروستکردنی رۆنی شلی گوڵەبەڕۆژە. لە رێگەی سێ هێڵی بەرهەمهێنان و کاری سێ تاقیی 24 کاژێرییەوە دەتوانێت نزیکەی 275 تۆن رۆنی شلی بکاتە ناو حەوت جۆر بوتڵی قەبارە جیاوازەوە.
رافینەر کە بە دڵی کارگەکە دادەنرێت، شوێنی گوڵەبەڕۆژەی خاوە کە دەکرێتە رۆنی شل. دەتوانێت لە 12 کاژێردا نزیکەی 72 تۆن رۆنی شلی گوڵەبەڕۆژە بۆ خواردن ئامادە بکات.
ئۆکراینا و رووسیا لە سەرانسەری جیهاندا دوو وڵاتی مەزنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی خاوی رۆنی شلی گوڵەبەڕۆژەن. ئۆکراینا لە ساڵێکدا 13 ملیۆن و 626 هەزار و 890 تۆن بەرهەم دەهێنیت. رووسیایش دەتوانێت لە ساڵێکدا 11 ملیۆن و 10 هەزار و 197 تۆن بەرهەم بهێنێت. ئەو وڵاتە 50٪ی خاوی رۆنی شلی گوڵەبەڕۆژەی جیهان بەرهەم دەهێنن.
ئەم کارگەی زێڕە وەک هەموو کارگەکانی دیکەی جیهان خاوی رۆنی شکی گوڵەبەڕۆژە لەو دوو وڵاتە بەرنیازە هاوردە دەکات و، بەشی رافینەر یان ریفاینینگیش بە چوار قۆناخی ستاندارد دەیکاتی رۆنی شلی خواردن.
دوو تانکیی 36 هەزار لیتری هەن کە ماددە خاوەکانیان تێدا هەڵدەگیردرێت و دوو تانکیی دیکەی 500 تۆنییش رۆنی شلی گوڵەبەڕۆژەی ئامادە بۆ خواردنیان تێدا هەڵدەگیردرێت.
بە قۆناخی یەکەمی گواستنەوەی خاوی رۆنی شلی گوڵەبەڕۆژە دەگوترێت نیوتریزەیشن کە تێیدا رۆنە شلەکە لە هەموو ماددەیەکی ئاوی و هەر ماددەیەکی دیکە تێکەڵی بووبێت پاک دەکاتەوە. قۆناخی دووەمیش بلانچینگە کە هەر ماددەیەک زیانی بۆ مرۆڤ هەبێت لێی لادەبرێت. قۆناخی سێیەمیش ڤینتریزەیشنە کە رۆنەشلەکە لە مۆم و توێکڵی گوڵەبەڕۆژەکە پاک دەکاتەوە و رەنگەکەی جوانتر و زەردتر دەکات. قۆناخی چوارەمیش دودورازەیشنە کە بۆنی رۆنە شلەکە خۆش دەکات و تامی دەداتێ.
دوای ئەو چوار قۆناخە کە هەموویان بە کۆمپیوتەر بەرزەفت دەکرێن، رۆنی شلی گوڵەبەڕۆژە ئامادە دەبێت. لەم بەشەدا لە هەر 12 کاژێرێکدا 72 تۆن رۆنی شلی گوڵەبەڕۆژە بۆ بەشی بەرهەمهێنان و لەپاکەتنان ئامادە دەکرێت.
هێڵی یەکەم لە بەرهەمهێناندا تەواو ئۆتۆماتیکە، یەکەم جار ئەمپول یان پریفۆرمی بوتلەکان دەچنە ناو ئامێرێک تاوەکو ببنە 700 و 825 میلیلیتر و یەک لیتری کە ئامێرەکە شەش قاڵبی هەیە و لە یەک کاتدا دەتوانێت شەش بوتل دروست بکەن. هەروەها دەتوانێت 108 سەر یان ئەمپول پیکەوە هەڵبگرێت. دەتوانێت لە کاژێرێکدا 12 هەزار بوتڵ دروست بکات.
پاشان هەموو بوتڵەکان دەچنە بەشی لێبڵینگ و لەوێ ئامێرێک دەتوانیت لە کاژێرێکدا لێبڵ لە نزیکەی 13 هەزار بوتل بدات و بیاننێرێتە بەشی لەپاکەتنان.
هێڵی دووەمی ئەم کارگەیە بوتڵی 3، 4 و 5 لیتری دروست دەکات. فیڵینگی ئەم هێڵە شەش سەرە و دەتوانێت 500 بوتل لە کاژێرێکدا پر بکات.
هێڵی سێیەمیش فیڵینگەکەی جودایە و دەتوانێت لە یەک کاتدا 8 سەرە بوتڵی یەکلیتری و لیترێک و 800 میلیلیتری و لە کاژێرێکدا 600 دانە پڕ بکات. لە هەشت کاژێریسدا 1200 کارتۆنی شەش دانەیی بەرهەم دەهێنن.
بەشی کوالیتی کۆنترۆڵ لە تاقیگەدا تاقیکردنەوەی فیزیایی و کیمیایی لەسەر ماددە خام و بەرهەمهاتووەکان دەکات.