نوژه‌نكردنه‌وه و چاكسازی ڕێگاكان
له پایته‌ختی باشوری كوردستان شاری هه‌ولێر به هه‌مان شێوه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری نوژه‌نكردنه‌وه و چاكسازی بۆ ته‌واوی ڕێگاكان ده‌كرێت له ماوه‌ی ٧٠ رۆژی رۆژمێردا ، وه‌كو هه‌ولێر به‌ره‌و به‌ستۆره ، هه‌ناره ، گۆمه‌سپان ، هه‌ولێر به‌ره‌و خه‌بات ، مه‌خمور، گوێر ، پیرمام ، پردێ ، خه‌لیفان ، گه‌لی عه‌لی به‌گ ، مه‌زنێ ، مێرگه‌سور ، بارزان و ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر كاریان تێداده‌كرێت
به شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌قامێك له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بڕوات ده‌بێت چاكرابێته‌وه و چاكسازی تێدا كرابێت تاوه‌كو هاونیشتیمانیان به بێ كێشه و گرفت هاتوچۆبكه‌ن و سه‌لامه‌ت تربن
یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه زۆر خراپ ببوبو ، رێگای هه‌ولێر كۆیه ، هاتوچۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ر بوو ، له دوای ١٦ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ هاونیشتیمانیان به‌هۆی هۆكاری ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه ناتوانن رێگای هه‌ولێر كه‌ركوك - كه‌ركوك سلێمانی به‌كاربهێنن بۆ گه‌یشتن به سلێمانی ، بۆیه لۆد و قورساییه‌كی زۆر كه‌وتوببوه سه‌ر رێگای هه‌ولێر كۆیه ،
ئێستا كاری چاكسازی له نێوان كۆیه گۆمه‌سپان ته‌واو بووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌لێر هه‌ناره‌ش ته‌واو ده‌بێت ، هاونیشتیمانیان ئه‌و كات ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بچن بۆ كۆیه یاخود شاری سلێمانی رێگای هه‌ولێر هه‌ناره - هه‌ناره كۆیه ده‌گرنه به‌ر و به ڕێگایه‌كی ته‌واو چاككراوه و بێكێشه و چاڵ و چۆڵیدا ده‌ڕۆن ..
رێگایه‌كی دیكه‌ش كه زۆر خراپ ببوبو هه‌ولێر به‌ره‌و خه‌لیفان به تایبه‌تی له نزیك ناوچه‌ی سپیلك و لۆفه‌كانی سپیلك، به هه‌مان شێوه لۆدێكی زۆری له‌سه‌ره رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر سۆرانه ، جگه له هاتوچۆی هاوڵاتیان ئۆتۆمۆبێلی بارهه‌ڵگری زۆر له‌سه‌ره و هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه به سنوری ئێرانه‌وه له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه .
كاری ڕێگاو شه‌قامه‌كان له سنوری كاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانین ، هه‌ر شه‌قامێك له سنوری شار‌و شاروچكه‌كاندا بێت شه‌قام بێت له ناو شار و شارۆچكه‌كان ئه‌وا له سنوری كاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدایه ، هه‌رچی ڕێگای نێوان شار‌و شاروۆچكه‌كانه له سنوری كاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دایه له سنوری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی دا له پایته‌خت كاری دروستكردنی شه‌قام ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
ئێستا هێمن گروپ له قۆناغی كۆتایی شه‌قامی ١٢٠ دایه و شه‌قامی بازنه‌ی ١٥٠ مه‌تری ده‌ست پێكردووه ، له یه‌ك كاتدا كار ده‌كات له شه‌قامی بازنه‌ی ١٢٠ مه‌تری و شه‌قامی بازنه‌ی ١٥٠ كه هه‌ردووكیان به تیره‌ی جیاواز به ده‌وری هه‌ولێردا ده‌سوڕێنه‌وه
شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری له ساڵی ٢٠١٣ ده‌ستپێكرا ، سه‌ره‌تا ده‌ستكرا به دروستكردنی ١٦ كیلۆمه‌تری له رێگای هه‌ولێر- موسڵ تاوه‌كو هه‌ولێر شه‌قڵاوه ته‌واوكرا له ساڵی ٢٠١٦ ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا رێگای گه‌زنه‌ی ته‌واو كرد كه درێژییه‌كه‌ی ٤ كیلۆمه‌تره له شه‌قامی ١٠٠ مه‌تریه‌وه تاوه‌كو گه‌زنه ، كۆمپانیا له‌به‌ر باری خراپی ئابوری باشوری كوردستان له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی ده‌ستیكرد به دروستكردنی ، پاشان ده‌ستیان كرد به قۆناغی دووه‌می و له رێگای هه‌ولێر شه‌قڵاوه تاوه‌كو هه‌ولێر كه‌سنه‌زان ، كه له كۆتایی ٢٠١٦ ده‌ستی پێكراو له ساڵی ٢٠١٨ ته‌واو كرا ئه‌و به‌شه‌ش و كرایه‌وه ، پاشانیش هه‌ر له ساڵی ٢٠١٨ ده‌ستكرا به بونیاد نانی به‌شێكی دیكه‌ی كه له هه‌ولێر كه‌سنه‌زان وه تاوه‌كو هه‌ولێر كه‌ركوك ، ماوه‌ی سالێكدا و له به‌هاری ٢٠١٩ ته‌واوكرا ، ئێستاش كاری چڕ و به‌رده‌وام ده‌كرێت له قۆناغی كۆتایی كه له كۆتایی ئه‌م ساڵدا واته ساڵی ٢٠١٩ ته‌واو ده‌بێت و ده‌كرێته‌وه ، شۆفێران به ده‌توانن به خێرای ١١٠ كیلۆمه‌تر له كاژێرێكدا به شه‌قامی ١٢٠ هه‌ولێردا بسوڕینه‌وه كه تیره‌كه‌ی ٣٧ كیلۆمه‌تره ، ته‌واوی كاری شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه به شێوه‌ی قه‌رز بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه له كاتی باش بونی باری ئابوری باشوری كوردستان ده‌درێته‌وه
ئه‌م به‌شه‌ی كه ئێستا كاری تێدایه ، یه‌كه‌م قۆناغی شه‌قامه‌كه بوو ، سه‌ره‌تا بڕیار بوو كه كۆمپانیایه‌كی توركیه پڕۆژه‌كه جێ به‌جێ بكات، پاره‌یان بۆ ته‌رخان كرا‌و بڕێكی زۆری پاره‌شیان پێدرا ، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌یان بۆ جێ به‌جێ نه‌كرا و پاره‌كه‌ش نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه ، ئێستا كه هێمن گرووپ ئه‌و به‌شانه‌ی دیكه‌ی به شێوازێكی ستاندارتی جیهانی ته‌واو كردووه و هه‌مووان سود مه‌ندن لێی ، هه‌ڵستاوه به جێ به‌جێكردنی ئه‌و به شه‌ی كه كۆمپانیا توركییه‌كه ته‌واوی نه‌كردووه ، تاوه‌كو كار ئاسانی بكرێت بۆ هاوڵاتیان و سود مه‌ند ببن له ته‌واو شه‌قامی بازنه‌یی ١٢٠ مه‌تری
شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری كاریگه‌رییه‌كی زۆر باش و ئه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر ، كه‌رتی ئابوری پایته‌خت له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی باشوری كوردستاندا باشتر و چالاكتر و خێڕاتر ده‌كات ، شه‌قامه‌كه راسته به ده‌وری هه‌لێردا ده‌سوڕێته‌وه به‌ڵام له راستیدا جگه له سوده‌كه‌ی بۆ پایته‌خت و باشوری كوردستان كاریگه‌ری باشی هه‌بووه له‌سه‌ر پێشخستنی كه‌رتی ئابوری ناوچه‌كه
شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریش به هه‌مان شێوه‌ی شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی پایته‌خت بازنه‌ی ده‌بێت و تیره‌كه‌ی ، ئێستا كاری چر و به‌رده‌وام هه‌یه له رێگه‌ی هه‌ولێر به‌حركه‌وه تاوه‌كو هه‌ولێر شه‌قڵاوه كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی ، شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و ستراتیژی بۆ پایته‌خت و ته‌واوی باشوری كوردستان ، شه‌قامێك ده‌بێت كه به شێواز و دیزاینێكی نوێ ده‌بێت و به‌رزه پرد نزمه پرد و لوبی جۆراو جۆری تێدا ده‌بێت و پانتایی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پان و فراوان ده‌بن
ئێستا له شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری و ١٥٠ مه‌تری نزیكه‌ی ٤٥٠ ده‌زگای گه‌وره و جۆراو جۆر به‌رده‌وام به شه‌و رۆژ كارده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها رۆژانه زیاتر له ١٠٠٠ كارمه‌ند له كاركردنن له هه‌ردوو پرۆژه‌كه ، گرنگی ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه له ناو شاری هه‌لێردا جگه له ده‌ستكه‌وتی مه‌زن بۆ شاره‌كه و جوانكردنی ، جوڵه‌یه‌كی زۆری بازرگانی دروستكردووه رۆژانه زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار لیتر ته‌نها گاز پێویسته بۆ ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه و هه‌لی كارێكی زۆری ره‌خساندووه بۆ هاونیشتتمانیان …
جگه له شه‌قامه‌كانی ١٢٠ مه‌تری و ١٥٠ مه‌تری ، هێمن گروپ رێگای هه‌ولێر گۆپاڵ كه به‌شێكی سه‌ره‌كی ئۆتۆبانی هه‌ولێر دهۆكه جێبه‌جێی ده‌كات
هه‌مان كۆمپانیا كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ته‌واوی به شه‌كانی پردی هه‌یه ، پرده‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه به شێوه‌ی پریكاسته و گێرده‌ره‌كانی له ناو كارگه بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنن ، ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو له ناو كارگه به‌كارده‌هێنرێت و گێرده‌ره‌كان ستراندیان له ناودایه و له كاتی قورسایی زۆر فشاری زۆر له‌سه‌ریان به‌رگرییه‌كی زۆریان ده‌بێت هه‌موان سه‌لامه‌ت ده‌بن له‌سه‌ر پرده‌كان له كاتی تێپه‌ڕبوندا .
كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی مادده جیاوازه‌كان كه پێیان ده‌ڵێن تێكه‌ڵه ، به قه‌باره و پێكهاته‌ی جیاواز به‌رده‌وام ئامادده ده‌كرێن تاوه‌كو پێكهاته جیاوازه‌كان ، كه زۆر گرنگ بۆ دروستكردنی بڕگه‌كانی شه‌قام و رێگا به‌رهه‌م بهێنێت .
كۆمپانیا به هه‌مان شێوه كارگه‌ی قیری مۆدێرن و پێشكه‌وتووی ته‌واو ئۆتۆماتیكی هه‌یه و له توانایدا هه‌یه به‌رده‌وام قیر به ستاندارتێكی به‌رز به‌رهه‌م بهێێت و بینێرێته سه‌ر پڕۆژه‌كانی
رێگای هه‌ولێر گۆپاڵ رۆڤیا ده‌به‌سترێته‌وه به رێگای هه‌ولێر زاخۆوه ، رێگایه‌كی ستراتیژی و ئۆتۆبان له نێوان هه‌ولێر زاخۆ دروست ده‌كرێت ، ئێستا ٦ كیلۆمه‌تری له لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیایه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت ، رێگای هه‌ولێر گۆپاڵ له خالێكدا ده‌چێته‌وه سه‌ری و پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت ، له لایه‌ن كۆمپانیاوه به پێی دیزانێكی جوان ، كه دواتر زۆر كارئاسانی ده‌كات بۆ هاونیشتیمانان دروست ده‌كات، رێگاكه به پرد و به‌رزه پردێكی پڕ له شه‌قام ده‌به‌سترێته‌وه به ئۆتۆبانی هه‌ولێر زاخۆوه ، ئه‌و ٦ كیلۆمه‌رره‌ش كاری چڕی تێدا ده‌كرێت ، ئێستا له قۆناغه‌كانی بڕین و پركردنه‌وه‌ن و له ساڵی داهاتوودا له پلاندا هه‌یه ته‌واو بكرێت پێش واده‌ی ته‌واو بوونی خۆی به ساڵێك
له ڕێگای هه‌ولێر گۆپاڵدا ، زیاتر له ٣٥٠ ده‌زگای گه‌وره كارده‌كات ، هه‌لی كاریش ره‌خساوه بۆ زیاتر له ٩٠٠ كارمه‌ند ، رۆژانه‌ش ته‌نها گاز بۆ ئامێر و ئۆتۆمۆبێله گه‌وره‌كان نزیكه‌ی ١٩٠ هه‌زار لیتر پێویسته بۆ كاركردنیان له پڕۆژه تاوه‌كو به خێرا و به كوالیتی له پێش كاتی خۆیدا كاره‌كان ته‌واو بكرێت ، بۆیه به‌هۆی دروستكردنی ڕێگاكانه‌وه هه‌لی كارێكی زۆر و جموجڵێكی بارزگانی زۆر دروستكراوه له ناوچه‌كه‌دا ..
ئه‌میر عه‌بدولقادر
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ١٢٠ مه‌تری و ١٥٠ مه‌تری
غازی كاكل كه‌ریم
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی هه‌ولێر گۆپاڵ

بەرنامەیەكی 24 خولەکی هەفتانەیە بۆ نمایشی پیشەسازی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان. بایەخ بەو كاڵایانە دەدات كە لە هەرێمی كوردستان و لە كارگەكانی كوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت
به‌شی بكه لە