کارگەیەکی ئارد لە هەولێر رۆژانە هەزار تۆن ئاردی سفر بەرهەمدەهێنێت
کارگەی ئاردی داس گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و رۆژانە هەزار تۆن ئاردی سفر لە گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنێت و لە بازاڕەکانی کوردستان ساخیان دەکاتەوە.
داس بەهۆی گەورەیی و جۆراوجۆری بەرهەمەکانی لەنێوخۆیدا بووەتە حەوت کارگە، هەروەها کارگەکە خاوەنی 20 سایلۆی گەورەی تایبەت بە خۆیەتی و ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن و یەکێک لەو حەوت کارگەیە بەشێک لە گەنمەکە دەکاتە ئاردی سفر.
بۆ ئەوەی تەنیا یەک دەنک گەنم ببێتە ئاردی سفر پێویستە ئەو دەنکە گەنمە سێ هەزار قۆناخ دەربازبکات و 25 خولەک لە نێو ئامێرەکان بهاڕدرێت.
لە نێو کارگەکەدا زیاتر لە 200 گەنجی شاری هەولێر کاردەکەن، جگە لە کەسانی پسپۆڕی بیانی کە هاوکاریی باشتر بەڕێوەچوونی بەرهەمهێنانی ئارد دەکەن لە کارگەکەدا.
کارگەکە بەرهەمەکانی بە قەبارەی جیاواز ئامادە دەکات و لە هەموو بازاڕەکانی کوردستان ساخدەکاتەوەو پلانیان هەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەشێک لە بەرهەمەکانی هەناردەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بکات.
بهشی بكه لە