کارگەی دروستکردنی بتڵی غاز لە هەولێر
کارگەیەک لە شاری هەولێر مانگانە توانای بەرهەمهێنانی ٨٠ هەزار بوتڵی غازی هەیە ، بوتڵی بەرهەمهاتووی باشوری کوردستان زۆر کوالیتی بەرزترن لە بوتڵی ئێرانی و هاوردەکراو، بەرگەی فشاری زۆر و پلەی گەرمی زۆر دەگرن، چونکە بەشێوەی ستاندەردی جیاهانی بەرهەم دەهینرێن .
لە باشوری کوردستانش دوو کارگەی مەزنی بەرهەمهێنانی بوتڵی غاز هەیە . کە یەکێكیان لە شاری سلێمانییە و ئەوی دیکەشیان لە پایتەختەکەیەتی.
کارگەکەی پایتەختی کوردستان مانگانە توانای بەرهەمهێنانی ٨٠٠٠٠ هەشتا هەزار بوتڵی هەیە ، سەرەتای بەرهەم هێنانی بوتڵەکانیش لە هێنانی پلێتەوە دەستپێدەکات.
لە باشوری کوردستان تاوەکو ئێستا چەند کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیش هەن، کە سکرابی کۆن دەکەنەوە بە شیشێکی کوالیتی زۆر بەرز ، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پلێتی ئاسن بەرهەم بهێنرێتەوە ، بۆیە تاوەکو ئێستاش بۆ گشت کارگەکانی کە پلێتی ئاسنیان دەوێت لە دەرەوە هاوردە دەکرێت . کە داخوازییەکی زۆریشی لەسەرە ..
لەو کارگەیەی هەولێر بوتڵێکی نوێ و ستاندارد بەرهەم دەهێنرێت، تەنیا سەمامە واتە ئەو بەشەی پێوە نییە کە کە داتر غازی لێوە دەکرێتە ناو و لێشیەوە دێتە دەرەوە ، سەمامەکان بە ئاماددەکراوی دەهێنرێتە نێو کارگە.
دوای دانانی مەمەی بوتڵەکان ، دەچێتە سەر دەزگای کێشان و یەک یەک بوتڵەکان دەکێشرێن ، دەبێت هەر بوتڵێک لە ١٦ کیلۆ و ٢٠٠ گرام کەمتر نەبێت و زۆر لەوەش قورستر نەبێت، دوای کێشان و دڵنیابوونەوە لە گونجاوی کێشی هەر بوتڵێک بۆ دواینجار دەپشکنڕینەوە و ئاماددە دەبن، تاوەکو تەواو دڵنیا ببنەوە لە باشی کوالیتی بوتڵی بەرهەم هاتوو.
مێد ئین کوردستان: بەرنامەیەكی 24 خولەکی هەفتانەیە بۆ نمایشی پیشەسازی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان. بایەخ بەو كاڵایانە دەدات كە لە هەرێمی كوردستان و لە كارگەكانی كوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت
بهشی بكه لە