كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتی زه‌یتون لە هەڵەبجە
كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتی زه‌یتون، له زه‌یتونی به‌رهه‌مهاتووی ناوچه جیاوازه‌كانی باشووری كوردستان زه‌یتێكی نایابی زه‌یتون به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، زه‌یتون دوای خاوێنكردنه‌وه له رێگه‌ی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ته‌وه زه‌یت و پاشماوه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه ، كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتی زه‌یتون له شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌روبوومی كشتوكاڵی له باشووری كوردستان.
كشتوكاڵ له به‌شێك له وڵاتان سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌ره‌كییه و له دابینكردنی بودجه‌ی وڵات‌دا پشكی سه‌ره‌كی به‌رده‌كه‌وێت ، باشووری كوردستان چوار بنه‌ماكه‌ی سه‌ره‌تایی کشتوکاڵی هه‌یه، كه زه‌وی به‌پیت و ئاوی شیرین و كه‌ش و هه‌وای گونجاو و چوار وه‌رزه و ده‌ستی كارە ، به‌ڵام به هۆی دووری له زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له بواری كشتوكاڵدا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و كوالیتی زۆر كه‌من .
یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه دار زه‌یتوونه كه له باشوری كوردستان به‌رهه‌مێكی باش و سدانداردی ده‌بێت ، كه‌ش و هه‌واو به پیتی زه‌وی و ئاوی شیرینی باشووری كوردستان هۆكاری به‌رهه‌م هاتنی یه‌كێك له باشترین جۆره‌كانی زه‌یتونن له ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ر . له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زه‌یتونی عه‌فرین به باشترین جۆر داداه‌نرێت سروشت و كه‌ش و هه‌وای عه‌فرین گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتون ، پله‌ی گه‌رمی عه‌فرین له وه‌رزی هاویندا ده‌گاته ٣٨ پله‌ی سیلیزی سه‌روو سفر و شێی هه‌یه ، به‌ڵام له باشووری كوردستان پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته ٤٥ تاوه‌كو ٥٠ پله‌ی سیلیزی سه‌رو سفر ، به‌ڵام به ئاودانی یه‌ك جار له هه‌فته‌یه‌كدا له مانگه‌كانی ٧ و ٨ ده‌كرێت به‌رهه‌مێكی زۆر باشی زه‌یتون به‌رهه‌م بهێنرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندینجار دار زه‌یتونی له وڵاتانی دروسێ و وڵاتانی ئه‌ورپاوه هێناوه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می زه‌یتون له باشووری كوردستان و سود وه‌رگرتن له‌سوده زۆره‌كانی ئه‌و داره . له ساڵانی رابردوودا بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان ١٦٦ هه‌زار دار زه‌یتونی عه‌فرینی چێندراون جگه له رێژه‌یه‌كی زۆری دار زه‌یتونی ئیسپانی و یۆنانی .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی دار زه‌یتونی تۆمار كرا‌و ئێستا له باشووری كوردستاندا نزیكه‌ی ٢ ملیۆن داره و به‌رهه‌مه‌كانیشیان تاراده‌یه‌كی زۆر باشه .
دار زه‌یتون له‌ته‌مه‌نی ٧ ساڵیدا ده‌ست ده‌كات به‌به‌رهه‌مێكی باش و له ته‌مه‌نی ١٢ ساڵیدا ده‌گاته لوتكه و باشترین و زۆرترین به‌رهه‌م ده‌دات .
به‌ڵام دار زه‌یتون له باشوری كوردستان جگه له‌وه‌ی له وه‌رزی هاوین و مانگی ٧ و ٨ به‌تایبه‌تی ده‌بێت هه‌فتانه یه‌ك جار ئاو بدرێت ، ده‌بێت له سالێكدا له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌دا نزیكه‌ی ٥ بۆ ٦ جار زه‌ویه‌كه‌ی بكێڵرێت ، به كێڵانی زه‌وی دار زه‌یتون رێژه‌ی ئۆكسجین له ناو زه‌وی دار زه‌یتونه‌كه‌دا زیاد ده‌كات به‌و هۆیه‌شێوه رێژه‌ی رۆنی ناو زه‌یتونه‌كان زیاد ده‌كات و به‌رهه‌مێكی باش ده‌دات.
له شاری هه‌ڵه‌بجه كارگه‌یه‌كی مۆدێرنی به‌رهه‌م هێنانی زه‌یتی زه‌یتون دامه‌زراوه ، زه‌یتونی به‌رهه‌مهاتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری و پارێزگای سلێمانی ده‌كاته زه‌یتی زه‌یتون ، هه‌ندێكجاریش له هه‌ولێره‌وه زه‌یتون ده‌به‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی زه‌یت ، كارگه‌كه به دوو شێوه كار ده‌كات ، زه‌یتون له جوتیاره‌كان ده‌كرێته‌وه ده‌یكاته زه‌یت و دواتر خۆی ده‌یفرۆشێته‌وه ، یاخود جوتیاره‌كان خۆیان زه‌یتونه‌كانیان ده‌هێنن و كارگه بۆیان ده‌كاته زه‌یت و دواتر ته‌نها هه‌قی كردن به زه‌یته‌كه‌یان لێوه‌رده‌گرێت ..
گروپی كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م كارگه‌یه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌مه‌زراندوه ، له پلانیشیدا هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به هۆی گونجاوی خاك و كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه رێژه‌یه‌یه‌كی زۆری دار زه‌یتون بچێنێت و هانی جوتیاران بدات بۆ چاندنی دار زه‌یتون له ناوچه‌كه‌یاندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌وی روتاوه و روته‌ڵه‌ی پارێزگاكه به چاندنی دار زه‌یتونی زۆریش له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك رێژه‌ی به‌رهه‌می زه‌یتون و زه‌یتی زه‌یتون و سابوون و خه‌ڵوز و ئالیكی ئاژه‌ڵ زۆر ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری ناوچه‌كه و ته‌واوی باشووری كوردستان و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ش زۆر جوان و باشتر ده‌بێت و دار زه‌یتونه‌كانیش تاوه‌كو گه‌وره‌تر بن پاره‌ی زیاتر ده‌كه‌ن نرخیان به‌رزده‌بێته‌وه، یه‌ك دار زه‌یتونی به‌ته‌مه‌ن هەندێكجار نرخی زیاتر ده‌بێت له ١٠ هه‌زار دۆلاریش .
به‌شی بكه لە