کارگەی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم لە دهۆک
ماددەی ئەلەمنیۆم، کە هێما کیماییەکەی ئەی ئێڵە لە زۆر شتومەک و کاڵادا هەیە، کە رۆژانە مرۆڤ بەکاریدەهێنێت و سودی لێوەردەگرێت ، وەکو دەرگا و پەنجەرەو قاپ و قاچاغ و قەپاخی مۆبایل و لاپتۆپ ، لاشەی ئۆتۆمۆبێلە نوێکان و زۆر شتومەک و کاڵای دیکە بەردەست، رۆژانەو بەردەوامیش ئەو کاڵایانە خراپ دەبن و تێک دەچن ، کاتێکیش تێک دەچن لە لایەن هاوڵاتیانەوە فڕێدەدرێت، کارگەیەکی شاری دهۆک ئەو ئەلەمنیۆمە کۆن و سیکرابانە کۆ دەکاتەوە و دووبارە سودیان لێ وەردەگرێتەوە.
کارگەکەی شاری دهۆک رۆژانە پێویستی بە ٣٠ تاوەکو ٤٠ تۆن سکرانی ئەلەمنێۆم هەیە، دوای ئەوەی سکراب دەگاتە ناو کارگە دەست دەکرێت بە جیاکردنەوەی ماددەکانی ناو سکراب بۆ ئەوەی هیچ ماددەیەکی دیکە جگە لە ئەلەمنێۆم نەچێتە ناو کورەکەوە بۆ توانەوە، بەشێکی سکارەبەکانیش پاشماوەی کارگەکانی ئەلەمنیۆمی باشوری کوردستان ، لەگەڵ وایەری ئەلەمنیۆمی گواستنەوەی کارەبایە، کە ئەو دوو جۆرە سکرابەش بەشێکی زۆریان ئەلەمنیۆمی خاوێنە و راستەوخۆ دەخرێنە ناو کورەوە .
لەو بەرنامەیەدا بە وردی باسی چونیەتی قۆناخەکانی تواندنەوەی ئەلەمنیۆم و دروستکردنی ئەلەمنیۆمی خام و قالبەکان دەکات.
مێد ئین کوردستان؛ بەرنامەیەكی 24 خولەکی هەفتانەیە بۆ نمایشی پیشەسازی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان. بایەخ بەو كاڵایانە دەدات كە لە هەرێمی كوردستان و لە كارگەكانی كوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت
بهشی بكه لە