گوندی لوبنانی
له گوندی لوبنانی جگه له ڤیلاكان، چه‌ندین جۆر شوقه و ئاپارتمان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه و وه‌ك خاوه‌نی پرۆژه‌كه بۆ رووداوی باس ده‌كات، له تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌ندازه‌ی بیناسازی لوبنانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هێدی كه‌ریم پێشكه‌شكار و پرۆدیوسه‌ری به‌رنامه‌ی مێدئین كوردستان، ره‌خنه‌ی ئه‌وه له خاوه‌ن پرۆژه‌كانی له‌م شێوه‌یه ده‌گرێت كه چه‌نده سوودمه‌ندین، به‌ڵام وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی عێراقی سه‌یری ده‌كه‌ن.
گوندی لوبنانی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی حه‌ریری به‌رهه‌م هاتووه و یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆكی تیرۆركراوی پێشووی لوبنان ره‌فیق حه‌ریری به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌و سه‌رسامی خۆی بۆ كوردستان و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كه‌ی هه‌یه و به بنه‌مایه‌كی باشی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و خۆشگوزارانی ده‌زانیت.
به‌رنامه‌ی مێدئین كوردستان له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌یدا باس له پرۆژه‌ی گوندی لوبنانی ده‌كات.
مەیدئین کوردستان پڕۆگرامێکی هەفتانەی تۆڕی مێدیایی رووداوه و باسی کەرتی پیشەسازی و پڕۆژە ستراتیژیەکانی کوردستان دەکات و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی مێدیایی كوردی له‌و شێوه‌یه‌یه.
به‌شی بكه لە