پەنجەمۆر - ئەحمەد دەشتی
ئەحمەد دەشتی یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رادیۆی دەنگی کوردستان، بە تایبەتی لە بەشی تەکنیکی ئەو رادیۆیە کاری کردووە، کە ئەمجەد عەبدولڕەحمان و شەهید عەبدولخالق مەعرووف کارە تەکنیکییەکانیان کردووە.
لەگەڵ ئەوەی ئەحمەد دەشتی خۆی دەستی نووسین و شیعری هەیە، باوکیشی شاعیرێکی ناوداربووە، بەسەرهاتی عاشاقبوونی کچە جوویەک لەلایەن باوکییەوە کە مەلاش بووە، دەنگدانەوەی زۆری بووە.
لەم بەرنامەیەدا باسی رۆڵی رادیۆی دەنگی کوردستان لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و بوژاندنەوەی کوردایەتی دەکات، رۆڵی ئەو نووسەر و رۆژنامەڤان و بێژەرانە بەرز دەنرخێنێت کە لە ژێر بۆردوومانی فرۆکەکانی بەعس بەردەوام بوون لە کارەکانیاندا.
رادیۆی کوردستان جگە لە زمانی کوردی لە شاخیش لەخەمی کەمایەتییە نەتەوەییەکانی کوردستاندا بووە، بۆیە بە زمانەکانی تورکمانی و ئاشووریش بەرنامەی هەبووە.
ئەو بێژەرەی کە بۆیەکەمینجار بانگی دەنگی رادیۆی بە زمانی کورد بە کوردستاندا دا، کێ بوو؟
ئەمانە و چەندین بەسەرهاتی سەرنجڕاکێش لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.