بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ عەتیە مەلا عەبدولکەریم مودەریس - بەشی یەکەم
یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان کە لە رێگای کتێبەکانییەوە لە بەشێکی گەورەی دنیای عەرەب و ئێران و تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ناسراوە، شاعیر، وەرگێڕ، نووسەر، گەورەپیاوی ئاینی ئیسلام، مەلا عەبدولکەریمی مودەریسە. مامۆستا مەلا عەبدولکەریم کە بە نازناوی "نامی" شیعرەکانی بڵاودەکردەوە، کەسایەتیەکی تایبەت و رۆحیەتێکی کوردانەی پاکی هەبوو، ئاخر لە خۆڕا نەبووە کە ئەو یەکەمین مەلای کوردە کە بە زمانی کوردی گوتاری هەینی داوە.
بۆ ئەوەی لە هەندێک بابەتی تایبەت بە ژیانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس ئاشنایەتی پەیداکەین، لە بەرنامەی پەنجەمۆردا میوانداری مامۆستا عەتیەخانی کچی مەلا عەبدولکەریممان کرد. ژنێکی سەرکەوتوو، خانمێکی گفت شیرین و رۆشنبیر.
لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا باسی پەیوەندی بنەماڵەکەیان و شێخانی بیارە و خۆشەویستی مامۆستا مەلا عەبدولکەریم بۆ ئەو شارۆچکەیە کرد کە زۆرجار بە "زانکۆی ئەزهەری کوردستان" لە بواری ئایینیدا باسی لێوە دەکرێت.
منداڵەکانی مامۆستا رێچکەیەکی جیاوازی ژیان و سیاسەتیان هەڵبژاردبوو، بەڵام ئەوە رێگر نەبوو کە مامۆستا بۆ پاراستنیان رووی لە بەغدا بکات و تاوەکو دوایین ساتەکانی ژیانی لەو شارەدا ژیا. مامۆستا لەگەڵ دەسەڵاتداران پەیوەندی باش نەبوو، بەڵام ئەوە رێگر نەبوو کە بەردەوام خەڵکانێکی دەسەڵاتدار سەردانی مزگەوتەکەی بکەن.
لەگەڵ ئەوەی کە مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مودەریس بەدەم شیعرەکانی مەولەوی و سیاچەمانە و خۆشەویستی بۆ کوردستان دەرخستووە، بەڵام کەم سەردانی کوردستانی کردووە. عەتیەخان بۆ یەکەم جار باسی هۆکاری سەردانی نەکردنی مامۆستا بۆ کوردستان دەکات. گەلێک زانیاری نەبیستراو لەسەر ژیانی باوکی لە بەرنامەکەدا دەخاتەڕوو کە بایەخی و گرنگی مێژووییان هەیە.
پەنجەمۆر هەموو شەوانی چوارشەممە کاژێر 21:00 پەخش دەکرێت.
بهشی بكه لە