بەشی سێیەم؛ پەنجەمۆر لەگەڵ ئاوات قارەمانی
لەگەڵ ئەوەی زۆر لەسەر مێژووی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان نووسراوە، بەڵام هێشتا هەندێک پرسیار هەن تینووی وەڵامن، هەندێک بابەتی گرنگ هەن بە تەمومژاوی ماونەتەوە، بۆیە گرنگە ئەوانەی کە خۆیان لەناو رووداوەکاندا بوون قسەی لەسەر بکەن. ئاوات قارەمانی خۆی یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵە، لە رێکخستنەکانی نێو شار و شاخ بەشداریی کاریگەری هەبووە، لەم بەشەی بەرنامەی پەنجەمۆردا شایەتی لەسەر کۆمەڵێک رووداوی مێژوویی دەدات.
باسی جیابوونەوەی چەند کادرێکی کۆمەڵە دەکات کە دواتر بەناوی (رەنجدەران)ەوە ناسران و دژایەتی سەرکردایەتیی کۆمەڵەیان دەکرد، چارەنووسی ئەو کادرانە بە کوێ گەیشت؟
کوشتنی عوسمان عارف لە بەغدا! بۆچی لەسەردەمی شەهدی ئارامدا شەڕ لە نێوان یەکێتی و پارتی نەقەوما؟
چیرۆکی تەقەکردن لە پارێزگاری پێشووی سلێمانی لە ساڵی ١٩٧٦ کە دواتر بوو بە هۆی گرتنی یاسینەڕەش و هاورێکانی و پاشان لە سێدارەدانیان!
ئەمانە و چەندی بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت!