پەنجەمۆر - حوسێن حاجی عەلی، شایتحاڵی بۆدرومانی قەڵادزێ لەلایەن ئێرانەوە

20 January 2024
پەنجەمۆر - حوسێن حاجی عەلی، شایتحاڵی بۆدرومانی قەڵادزێ لەلایەن ئێرانەوە

رۆژی 6ـی ئابی 1994 وەک رۆژانی پێشوو خەڵکی مەدەنی بۆ پارێزگاری لە خۆیان لە تۆپباران و شەڕی براکان کە هەر کەسوکاری خۆشیان بوون، پەنایان بۆ ئەو ماڵانە دەبرد کە ژێرزەمینیان هەبوو، ماڵی جووتە برا، حەسەن و حوسێنی حاجی عەلی یەکێک بوو لەو ماڵانەی کە ژێرزەمینیان هەبوو، هەروەها بەهۆی موەلیدە بچکۆلەکەیانەوە دەیانتوانی ئاوی بیرەکەیان دەربێنن و هاوکاری خەڵکی گەڕەکەیان بکەن، دەبوو لە تینوێتی و ترس رزگاریان بکەن.

دەوروبەری کاژێر 10ـی بەیانییە، ماڵەکەیان جمەی دێت لە ژن و منداڵ و گەنج و پیری گەڕەکەکەیان، نزیکەی 50 کەس پەنایان بۆ ژێرزەمین و حەوشە گەورەکەیان هێنابوو.  

لەپەنجەمۆردا، حوسێن حاجی عەلی کە پۆلێک لە کەسوکاری نزیکی بە تۆپە دوورهاوێژەکانی ئێران شەهیدبوون، وردەکاری رووداوەکە و کاتی کەوتنەخوارەوەی تۆپەکان دەگێڕێتەوە، هەروەها باسی تەقاندنەوەی مەزاری شەهیدەکان دەکات. باسی زیانەکانی شەڕی ناوخۆ و هەوڵدانی داگیرکەران بۆ بەکارهێنانی برینەکانی قەڵادزێ بە قازانجی خۆیان و تێکشکاندنی کەسایەتی کورد.