پەنجەمۆر - جەلال سام ئاغا | بەرپرسی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی - بەشی پێنجەم
لە بەشی پێنجەمی بەرنامەی پەنجەمۆردا، جەلال سام ئاغا، سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی، باس لەوە دەکات چۆن داهاتی گومرگ لەنێوان حیزب و حکومەتدا دابەش دەکرا و چۆن بەرپرسان بە مووچەکانیان نەیاندەتوانی ببنە خاوەنی ئەو کۆشک و تەلارانەی دروستیان کردوون.
جەلال سام ئاغا، ناسراو بە "پیاوە سپییەکە" و سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، لە بەشی پێنجەمی دەرکەوتنی لە بەرنامەی پەنجەمۆردا، وردەکارییەکانی سەرەتای دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لەنێو جومگەکانی حیزب و حکومەتدا دەخاتەڕوو. سام ئاغا ئاشکرای دەکات کە لە سەرەتادا داهاتی کوردستان بە رێژەی 51% بۆ حیزب و 49% بۆ حکومەت بووە، هەروەها هۆشدارییەکانی خۆی بۆ سەرکردەکانی کورد سەبارەت بە مەترسییەکانی گەندەڵی دەگێڕێتەوە.
جەلال سام ئاغا، کە وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ و لەسەر پشکی مام جەلال پۆستە باڵاکانی وەرگرتووە، باس لەوە دەکات کە لە سەرەتای دروستبوونی حکومەتی یەکگرتوودا، سەرچاوەی سەرەکیی داهات بریتی بووە لە گومرگەکان. ئەو ئاشکرای دەکات کە لەو کاتەدا "داهاتی رۆژانەی گومرگ بە فەردە دەهات و بەپێی رێککەوتنێکی نافەرمی، 51%ی بۆ حیزب و 49%ی بۆ حکومەت بوو."
سام ئاغا دەڵێت "لەگەڵ کاک بەرهەم و کاک دارۆ و کاک نەوشیروان، چووینە لای مام جەلال و پێمان گوت ئەمە مەترسیدارە. دوای گفتوگۆیەکی زۆر، توانیمان قەناعەتی پێ بهێنین کە هاوکێشەکە پێچەوانە بکرێتەوە و ببێتە 51% بۆ حکومەت و 49% بۆ حیزب. مام جەلال لە هەموو شتێکدا نەرمی دەنواند، بەڵام لەسەر ئەم بابەتە کەمێک سوور بوو، بەڵام دواجار رازی بوو."
سام ئاغا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆکاری سەرەکیی لادان و هەڵەی سەرکردەکان، ئەو راوێژکارانەن کە تەنیا بۆ رەزامەندیی ئەوان قسە دەکەن. ئەو دەڵێت، "من بە کاک نەوشیروانم گوتووە کە من جەماعەتی 'بەڵێ بەقوربان' نیم. ئەوەی بەدڵم بێت دەیڵێم و ئەوەی بەدڵم نەبێت، رەخنەی لێ دەگرم".
ئەو پێی وایە ئەم 'بەڵێ بە قوربان'انە بوونەتە هۆی ئەوەی سەرکردەکان لە راستییەکان دوور بکەونەوە و میللەت بە ئاراستەیەکی هەڵەدا ببەن.
سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی ئاماژە بەوە دەکات کە گەندەڵی وردە وردە وەک 'نەخۆشیی شێرپەنجە' لە جەستەی حکومەتدا بڵاوبووەوە. دەڵێت: "وردە وردە فێربوون سواری ئۆتۆمبێلی چاک بن و خانووی چاک دروست بکەن. قەسرەکانی ئەمان سەد ئەوەندەی قەسرەکەی مەلیک فەیسەڵ لە سەرسەنگ گەورەتر بوون."
یەکێک لە رووبەرووبوونەوەکانی لەگەڵ مام جەلالدا لەسەر ئەم پرسە بووە. سام ئاغا دەگێڕێتەوە "بە مام جەلالم وت، فڵانە بەرپرس مووچەکەی دیارە، با وا دابنێین بە هەوای خودا دەژی و دەستکاریی مووچەکەی نەکردووە، ئایا بە کۆی مووچەکەی دەتوانێت دوو پایەی ئەو خانووەی پێ دروست بکات؟ ئەی باقییەکەی لەکوێ هێناوە؟"
بە گوتەی سام ئاغا، هەڵوێستی سەرکردەکان جیاواز بووە. مام جەلال گوێی دەگرت و گفتوگۆی دەکرد، بەڵام کاک مەسعود بارزانی "رەئی جیاواز بوو، چونکە پێی وابوو ئەوانە خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە و من خۆم ناکەم بە گۆرباچۆڤ". لە ترسی ئەوەی چاکسازی ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی قەوارەکە". سام ئاغا لە وەڵامدا پێی گوتووە "ئەو تەقدیرە جیایە و لێپرسینەوەی داراییش شتێکی دیکەیە."
جەلال سام ئاغا دوو بەسەرهاتی گرنگ لەگەڵ عیماد ئەحمەد و کۆسرەت رەسووڵ دەگێڕێتەوە کە دەرخەری دابڕانی بەرپرسانە لە خەڵک. عیماد ئەحمەد پێی گوتووە "جاران دەچووینە پرسەیەک، بیست کەس لەبەر پێمان هەڵدەستا، ئێستا دوو کەسیش نامانناسێت."
هەروەها بە کۆسرەت رەسووڵی گوتووە "کاک کۆسرەت، ئەو میللەتەی جاران لەسەر شانیان داتدەنان، هەر میللەتەکەی دوێنێیە. میللەتەکە نەگۆڕاوە، ئەوەی گۆڕاوە ئێوەن و میللەتیشتان لەگەڵ خۆتاندا گۆڕیوە."
لە کۆتاییدا، جەلال سام ئاغا بە رەشبینییەوە باس لە پڕۆسەی چاکسازی دەکات و دەڵێت: "من لە ژیانمدا کەسێکی گەشبینم، بەڵام بۆ بابەتی چاکسازی گەشبین نیم، چونکە گەندەڵی وەک شێرپەنجە بڵاوبووەتەوە و چارەسەری زۆر زەحمەت بووە". ئەو ئاماژە بە دەستلەکارکێشانەوەنامە 36 لاپەڕەییەکەی دەکات کە ساڵانێک لەمەوبەر پێشکەشی کردووە و وەک هۆشدارییەک بووە بۆ ئەو دۆخەی ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی پێ گەیشتووە، دەڵێت: "لە کۆتاییدا نووسیم: خوایە شایەت بە، من پەیامەکەم گەیاند."
پەنجەمۆر هەموو شەوانی چوارشەممە کاژێر 22:00 پەخش دەبێت.

بهشی بكه لە