پەنجەمۆر - جەلال سام ئاغا | بەرپرسی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی - بەشی شەشەم
لە بەشی شەشەمی بەرنامەی پەنجەمۆردا، لەگەڵ جەلال سام ئاغا ، بەرپرسی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی و ناسراو بە "پیاوە سپییەکە"، بە وردی و بوێرییەوە چەندین نهێنی و بابەتی گرنگیی خستەڕوو، کە پەیوەندییان بە گەندەڵی و شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. گفتوگۆکە تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی ناوبراو لەگەڵ سەرکردە دیارەکان و چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتدا.
جەلال سام ئاغا لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ زۆربەی بەرپرساندا پەیوەندیی هاوڕێیەتی و دانیشتنی هەبووە، بەڵام جەختیکردەوە کە گەندەڵی پلە و ئاستی هەیە و گوتی "گەندەڵیش پلەی هەیە، یەکێک 10 دینار کێشەی هەیە، کاتێک دەگاتە 10 هەزار زۆر جیاوازە". ئەم وتانە پرسیاری ئەوەی ورووژاند کە ئایا دەکرێت کەسێک هاوڕێی گەندەڵکار بێت و لە هەمان کاتدا خەبات بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بکات؟ سام ئاغا روونیکردەوە کە ئەو هەمیشە بە راشکاوانە قسەی کردووە و نەیویستووە شەرم لە کەس بکات و گوتی "ئەیانزانی شەرمیان لێ ناکەم، ئەیانزانی بە تەمەن لەوان گەورەترم، بۆ وەزیفەش ئەگەر ئەوان وەزیرن منیش وەزیرم".
یەکێک لەو چیرۆکانەی کە سام ئاغا بە نموونە هێنایەوە، نووسینی راپۆرت بوو لەسەر خەرجیی ئاو و کارەبای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کاتێک کارمەندانی نووسینگەی مام جەلال، کە ئەو کاتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، پرسیاریان کرد کە "مام جەلال چ پەیوەندییەکی بە پارەی ئاو و کارەباوە هەیە؟" سام ئاغا بە تووندی وەڵامی دانەوە و گوتی "من زیاتر لە ئێوە پەیوەندیم لەگەڵ مام جەلالدا هەیە، بەڵام ئێمە وەکو میزەڵانێک واین بە ئاسمانەوە، ئەم باڵۆنە دەرزییەکی لێ بدەیت، هەواکەی دێتە دەرەوە و دەکەوێتە سەر زەوی". ئەم وتەیە ئاماژە بوو بۆ ئەوەی کە یاسا بەسەر هەموواندا جێبەجێ دەکرێت، بێ گوێدانە پلە و پایە، سام ئاغا ئاماژەی بەوەشدا کە کاتێک راپۆرت لەسەر مام جەلال نووسرابوو، کەس نەیوێراوە گلەیی بکات "کاتێک ناوی مام جەلالی تێدا بوو، کەس نەیدەگووت گلەییم هەیە لەو شتە".
سام ئاغا ئاماژەی بە خاڵێکی گرنگی دیکە دا، کە بریتییە لە جێبەجێکردنی یاسا و گوتی "لێرە کار بە یاسای هێز دەکرێت، نەک بە هێزی یاسا". ئەم وتەیە رەخنەیەکی تووند بوو لە سیستەمی دادوەری و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان. ئەو روونیکردەوە کە گەندەڵکارەکان لەبەرئەوەی "حیزب دایناون یان لە شتێک دەترسن" کارەکانیان جێبەجێ ناکەن و گوتیشی "ئەوەی دەیکات خۆی گەندەڵەکەیە، ئەوەی دەینێرین بۆ لێکۆڵینەوەی گەندەڵی، کەسێکە لە گەندەڵەکان".
جەلال سام ئاغا بە حەسرەتەوە باسی لە سەختیی کارەکانی لە دیوانی چاودێریی دارایی کرد و گوتی "فایلی گەندەڵی ئەوەندە زۆر بوو لە فەرمانگە فریا نەدەکەوتین و لە ماڵەوەش کارم تێدا دەکرد". ئەو شەوانی هەینی تاوەکو بەیانی بە نووسینی راپۆرتەوە خەریک بووە، تاوەکو ئەو رادەیەی کە جەستەی ماندوو بووە و دەڵێت "شەوی چوارشەممە تاوەکو سێی بەیانی خەریکی راپۆرت بووم، راپۆرتەکانمان دەگەیشتە 400 لاپەڕە... کاتێک خەو بێتاقەتی دەکردم، سەیرم دەکرد دیوارە مەڕمەڕە سپییەکانی چێشتخانەکە لەبەرچاوم رەش، شین و سوور دەبوون". ئەمە وێنەیەکی روونی ماندووبوون و دڵسۆزیی ناوبراو بوو لە کارەکەیدا.
سام ئاغا بە وردی باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو سەرکردەی دیار، مام جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا کرد.
سام ئاغا گێڕایەوە کە مام جەلال سێ جار سەردانی ماڵی ئەوی کردووە، کە ئەمەش بە دەگمەن بۆ سەرکردەیەکی وەکو مام جەلال روویداوە".کەمجار روویداوە بچیتە ماڵی خەڵکی دیکە، بەڵام بەو شێوەیە نا". یەکێک لە سەردانەکان بۆ پرسە بووە، جەلال سام ئاغا ئاماژەی بەوەدا کە مام جەلال "مەحەبەتێکی زۆری بۆی هەبووە و ئەویش هیچ کێشەیەکی لەگەڵی نەبووە".
جەلال سام ئاغا باسی پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا کرد، "کاک نەوشیروان لە نانخواردندا حەزی لە برنجی سوور و شفتە بوو، منیش حەزم لە هەردووکیان نەبوو". تەنانەت باس لەوەش دەکات کە نەوشیروان مستەفا داوای لێکردووە ببێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە". منیان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەربژێر کرد، بەڵام رەتمکردەوە... گوتم کاک نەوشیروان، وەڵاهی سوپاست دەکەم، بەڵام ئەو شوێنە بۆ من نییە... من ئامادەنیم لە کۆتایی تەمەنمدا خۆم ناشیرین بکەم".
نێوەندگیریی نێوان یەکێتی و شیوعی، یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی گفتوگۆکە، باسکردنی رۆڵی جەلال سام ئاغا بوو لە ئاشتەوایی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی شیوعیی کوردستان، دوای کارەساتی پشتئاشان لە ساڵی 1983". ئەمە بووە هۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان حیزبی شیوعی و یەکێتیدا... خەڵک و لایەنی شیوعییەکان، ئەو کاتە کاک نەوشیروانیان وەکو بکەری سەرەکی دەستنیشان کرد". جەلال سام ئاغا لە رێگەی عەدنان موفتییەوە داوای لێکراوە ببێتە هۆکاری خێر و نێوەندگیری بکات. "گوتم وەڵاهی ئەمە کارێکی خێرە و زۆر باشە... چووم بە جەوهەرم گوت، تۆ کە هەموو رۆژێک لە گردەکە لای کاک نەوشیروانی، پێی بڵێ با بروسکەیەکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی شیوعی بنێرن".
جەلال سام ئاغا چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەددا گێڕایەوە، کە تێیدا نازناوی وەزیری باینجانی لێنرا. ئەم چیرۆکە پەیامێکی قووڵی تێدایە سەبارەت بەو کەسانەی بەپێی بەرژەوەندییەکانیان قسەدەکەن."وەزیر بە پاشا دەڵێت' قوربان، باینجانم بۆ پەسن بکە. دواتر پاشا دەڵێت: لەمەودوا باینجان لەسەر مێزەکەم بێت، نانم پێ ناخورێت. وەزیرەکەش دەڵێت: قوربان، لە باینجان سەگ و سەگبابتر و خراپتر نییە. پاشا دەڵێت: چۆن وا دەڵێیت، خۆ دوێنێ پەسنت دەکرد؟ وەزیر دەڵێت: من غوڵامی جەنابتم، نەک هی باینجان. پێت خۆش بێت، پەسنی دەکەم و پێت ناخۆش بێت، زەمی دەکەم". ئەم چیرۆکە رەخنەیەکی راستەوخۆیە لەوانەی بێ بنەما ستایش یان رەخنە دەگرن. جەلال سام ئاغا بەدرێژایی ژیانی لەسەر هەڵوێست و دڵسۆزیی خۆی سوور بووە. "من وەزیری باینجان نیم، تاوەکو تۆ چۆنت حەز لێبێت، من ئاوا بۆتی بکەم".
لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، جەلال سام ئاغا باسی لەوە کرد کە دوای ئەوەی مام جەلال بووەتە سەرۆککۆمار، بانگی کردووە بۆ بەغدا و داوای لێکردووە دەستلەکارکێشانەوەکەی بکشێنێتەوە."گوتی، ئیستیقالەکەت قبووڵ ناکەم، بەڵێنت پێدەدەم بگەڕێمەوە بۆ سلێمانی و خۆم سەرکردایەتیی پرۆسەی چاکسازی بکەم، تۆش دەبیتە سەری رمەکە".
جەلال سام ئاغا بە شانازییەوە باسی لەوە کرد کە چۆن هەموو ماڵ و موڵکی خۆی بۆ خزمەتی گشتی تەرخان کردووە. "هەموو ماڵ و موڵکەکەم، تەنانەت ئەم خانووەی ئێستا تێیدا نیشتەجێن، کاتێک لە وەزارەتی دارایی بووم، بە ناوی وەزارەتی تەندروستییەوە تاپۆم کرد. هەروەها هەموو کەلوپەلی نێو ماڵەکە، ئۆتۆمبێل و نووسینگەکەشم، بەخشیوەتە دەزگای ژین".
جەلال سام ئاغا وێڕای ماندووبوون و قوربانیدانەکانی، هێشتا خزمەتی وڵات و گەلەکەی دەکات. پەیامە روون و بوێرەکانی، وەکو "پیاوە سپییەکە"ی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، وانەیەکە بۆ نەوەکانی داهاتوو و هاندەرێکە بۆ بەدیهێنانی حوکمڕانییەکی پاک و بێگەرد.
پەنجەمۆر هەموو شەوانی چوارشەممە کاژێر 22:00 پەخشدەکرێت.

بهشی بكه لە