جەلیل زەنگەنە: هونەرمەند - بەشی چوارەم
جەلیل سەعید زەنگەنە ناسراو بە جەلیل زەنگەنە، لە ساڵی 1947 لە گەڕەکی شاترلوی کەرکووک لەدایکبووە. لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی رابردووەوە و چووەتەنێو کاری هونەری. ساڵی 1969 شانۆگەری (برسێتی) نووسیوە. لەدوای ساڵی 1970 کە خۆی بە سەردەمی تەقینەوەی هونەر و ئەدەبی کوردی دادەنێت، لە چەندین شانۆگەریدا وەکو ئەکتەر بەشداری دەکات و دەرهێنان بۆ چەند کارێکی تەلەڤزیۆنی دەکات. یەکێک لەو شانۆگەرییانەی بەشداریی تێدا کردووە و وەکو ئەکتەر ناسرا، بەهاری دزراو بوو. بەهۆی ئەوەی بەشێک لە خزمە نزیکەکانی بەتایبەتیش نووسەری ناودار محێدین زەنگەنە هەڵگری بیروباوەڕی مارکسی بووە، جەلیل زەنگە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بیروباوەڕی چەپ و دەبێت بە ئەندامی حیزبی شیوعی و تاوەکو کۆتایی حەفتاکان بەردەوامدەبێت.
چەندین بەرهەمی بەناوبانگی نووسیووە و ئامادەکردووە، وەکو مەرزە، ژاڵە، ژیان، مامەڕیشە، خولە پیزە، هەروەها زنجیرە درامای گەردەلوول. ئەگەرچی ئەو لە رەوشی بواری هونەری کوردی توڕە و نیگەرانە، بەڵام کۆڵی نەداوە و بەردەوام لە هەوڵی نووسین و ئامادەکارییە بۆ بەرهەمی نوێ.
جەلیل زەنگەنە ئێستا لە شاری سلێمانی دەژی.
لە بەشی چوارەمی پەنجەمۆردا، جەلیل زەنگەنە باسی کۆبوونەوەیەکی مام جەلال دەکات لەساڵی 1984 لەگەڵ ژمارەیەک ئەدیب و هونەرمەند کرد، کە تێیدا هەندێک نهێنی درکاند.
ئەم بەرنامەیە لە رۆژی 2ی تەمووزی 2022 بڵاوکرایەوە.