پەنجەمۆر - نەجیبەخان کچی مەحموودخانی دزڵی
مەحموود خانی دزڵی (1870 - 1946) کەسایەتییەکی دیار و سەرکردەیەکی هەڵکەوتووی ناوچەی ھەورامانە، مەحموود خان دژایەتی دەوڵەتی رەزا شای ئێران و ئینگلیزەکانی کردووە، لەسەرداوای شێخ مەحموود مەلیکی کوردستان بە خۆی و سێ هەزار چەکدارەوە دێتە سەر چیایی گۆیژە لە سلێمانی، یەکێک بووە لە پاڵەوانەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود.
لەم بەرنامەیەدا نەجیبە خانی کچی مەحموود خان باسی وردەکاری ژیانی باوکی دەکات.
پەیوەندیەکانی مەحموود خان و شێخ مەحموود و مەلا مستەفای بارزانی.
باسی پیلانی چەند ئەفسەرێکی ئێرانی دەکات کە چۆن مەحموود خانیان دەرمانخوارد کردووە.
پەیوەندی بنەماڵەی مەحموود خان و شێخەکانی بیارە، چوونی شێخ عوسمانی بیارە بۆ ئۆردون و پاشان تورکیا.
چەندین بابەتی دیکە لەم بەرنامەیەدا شایەتیان لەسەر دەدرێت.
بهشی بكه لە