پەنجەمۆر: میوانداریی شاعیر و پێشمەرگەی دێرین، سەڵاح رواندزی (بەشی یەکەم)
سەڵاح رواندزی، لە ساڵی 1941 لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندی شاری رواندز لەدایک بووە. سەرەڕای ئەوەی لە بنەماڵەیەکی خانەدان بوو، بەڵام بەشێکی زۆری ژیانی لەنێوان هەولێر و چیاکانی کوردستاندا بەسەر بردووە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، رووی لە وڵاتی کەنەدا کردووە، بەڵام وەک خۆی دەیگوت"رواندز بە هیچ شوێنێکی دنیا ناگۆڕمەوە.
خەباتی سیاسیی لە ریزەکانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستانەوە دەستپێکردووە و دواتر بووەتە یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی دەزگای پاراستن، تاوەکو دوا هەناسەشی، وەفادار بوو بۆ بیروباوەڕەکەی و هەمیشە دەیگوت"لەناو پاراستندا نازناوم 'بەرد' بوو"، هەروەها مامۆستا گیوی موکریانیش نازناوی 'ماندوو'ی پێ بەخشیبوو.
لەم بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، کاک سەڵاح باسی سەردەمی منداڵی، چالاکییەکانی لەنێو یەکێتیی قوتابیاندا، و چۆنیەتیی پەیوەندیکردنی بە دەزگای پاراستنەوە لە ساڵی 1967 بە نهێنی دەکات.
سەڵاح رواندزی یەکێک بوو لەو شاعیرانەی کە شیعری بۆ چەندین گۆرانیبێژی ناسراوی کورد نووسیوە و یەکەم شیعریشی لەلایەن هونەرمەند عەبدوڵڵا دڵسۆزەوە کراوەتە گۆرانی، هاوڕێیەتییەکی گیانی بەگیانی لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی کورد، تاهیر تۆفیق، هەبووە و خاوەنی چەندین بیرەوەریی تایبەتی بوون پێکەوە. پێش تۆمارکردنی بەرنامەکە، پێی گوتم"نەکەی پرسیاری زۆر تایبەتم لێ بکەیت، ئاخر هەندێکیان بۆ ئەوە ناشێن لە تەلەڤیزیۆنەوە باس بکرێن."
جێی داخە کە لە کاتی خۆیدا دەرفەت نەڕەخسا بەرنامەکە پەخش بکەین، کە کاک سەلاح بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکرد. هەموو جارێک پێم دەگوتم "کاک سەڵاح، تۆ هێشتا گەنجیت، پەلەمان نییە لە بڵاوکردنەوەی". ئەویش بە پێکەنینەوە وەڵامی دەدامەوە "خوا دەزانێ چەندی دیکەت بەم قسەیە بەڕێکردووە!"
بەڵام مەرگ مۆڵەت نادات، بەداخەوە، ساڵی رابردوو 2024 کاک سەڵاح لەناکاو کۆچی دواییکرد و ئەم بەرنامەیەی وەک دوا یادگاری بۆ ئێمە بەجێهێشت، بێ ئەوەی خۆی بیبینێت.
بۆیە ئێمە، لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی کاک سەڵاحی شاعیر و پێشمەرگەدا، ئەم بەرنامەیە وەک ئەرشیڤێکی گرنگ و یادگارییەکی بەنرخ، بۆ یەکەمین جار بڵاودەکەینەوە.

بهشی بكه لە