پەنجەمۆر لەگەڵ سڵاح رواندزی- بەشی سێیەم و کۆتایی
لە بەشی سێیەم و کۆتایی بەرنامەی پەنجەمۆردا، سەڵاح رواندزی، نووسەر، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی دەزگای پاراستن، وەک دوایین شایەتحاڵی بەرنامەکە، چەندین لایەنی شاراوە و گرنگی مێژووی شۆڕشی ئەیلوول و کارەکانی دەزگای پاراستنی خستەڕوو و وەک شایەتحاڵێک، وردەکاریی نوێی لەبارەی چەندین رووداوی هەستیارەوە گێڕایەوە.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم ئەڵقەیە، گێڕانەوەی وردەکارییەکانی کوشتنی یەکێک لە کادرە دیارەکانی حیزبی شیوعی (قیادەی مەرکەزی) بوو. رواندزی لەمبارەیەوە باسی لە هەڵوێستی فەرمیی شۆڕش کرد و تیشکی خستە سەر ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی کە لەو سەردەمەدا لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا هەبوو.
هاوکات، لە بەشێکی دیکەی گەواهیدانەکەیدا، سەڵاح رواندزی پشتی بە ئەزموونی خۆی بەست بۆ خستنەڕووی یەکێک لە خەسڵەتە نیشتمانییەکانی مەلا مستەفا بارزانی، کە بریتی بوو لە مامەڵەکردنی یەکسان لەگەڵ تەواوی پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکانی کوردستان. بۆ سەلماندنی ئەمەش، ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک لە پاسەوانە هەرە نزیک و جێی متمانەکانی بارزانی لە پێکهاتەی ئاشووری بوون، کە ئەمە نیشانەی باوەڕی قووڵی ئەو بە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی بوو لە کوردستان.
قۆناخی دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و ژیانی تاراوگە، بەشێکی دیکەی گرنگی گێڕانەوەکانی سەڵاح رواندزی بوو. ئەو کە دوای نسکۆ رووی لە وڵاتی کەنەدا کردبوو، رایگەیاند کە لەوێش کۆڵی لە خەباتی سیاسی و نەتەوەیی نەداوە دژی رژێمی بەعس. بەڵام وەک کەسێک کە هەڵوێستێکی تووند و یەکلاکەرەوەی دژی حیزبی بەعس هەبوو، ئامادە نەبووە کاری رێکخراوەیی لەگەڵ "کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان" لە ئەمریکا بکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە گومانی هەبووە هەندێک لە ئەندامەکانی ئەو کۆنگرەیە، کەسایەتییەکانی پێشووی نێو حیزبی بەعس بن.
سەبارەت بە بابەتێکی هەستیاری وەک زیندانەکانی سەردەمی شۆڕش، رواندزی دیدگایەکی جیاوازی هەبوو و قسەی نوێی لەبارەی شێوازی بەڕێوەبردن و مامەڵەکردن لەو زیندانانەدا کرد، کە جیاواز بوو لەو گێڕانەوانەی پێشتر باو بوون.
لەگەڵ هەموو ئەو زانیاری و شایەتییە مێژووییانەی کە خستیانەڕوو، سەڵاح رواندزی هەمیشە بە پارێزەوە دەدوا و جەختی لەوە دەکردەوە کە زۆر نهێنی هەن کە کاتی گێڕانەوەیان نەهاتووە و رەنگە هەرگیز نەشێی باسیان بکات. ئەو دەیگوت: "زۆر شت هەن بۆ گوتن ناشێن و ئامادە نیم باسیان بکەم، با هەزار ساڵیشی بەسەردا تێپەڕێت". بۆیە، بە کۆچی دواییکردنی، لاپەڕەی چەندین رووداوی گەورە و نهێنیی گرنگ بۆ هەمیشە لەگەڵ خۆیدا پێچرایەوە و بردە ژێر گڵ.

بهشی بكه لە